31/10/2020 12:14 PM

ئەو فیلمە ترسناکانەی کە دەبێ سەیری بکەن!

کورتبوونەوەی رۆژەکان، هاتنی بای ساردی پاییز، گۆڕانی رەنگ و وەرینی گەڵای دارەکان، هەمووان باسی دەسپێکی "هەلۆوین" دەکەن. بەڵام لەوانەیە هاتنی ئەم وەرزە لە روانگەی لاینگرانی فیلمە ترسناکەکانەوە، چطژبەخشتر بێت. رۆحە سەرگەردانەکان، کوشتنە زنجیرەییەکان، شوێنە جنۆکە‌لێدراوەکان، ئەو مردووانەی لە گۆڕ دێنە دەرەوە، ئەمانە بەشێکن لە پاژەکانی ژانەری ترسناک کە بەهەڵکەوت لەگەڵ نەریتەکانی جەژنی هەلۆوینیش زۆر تەریبن! لەم بابەتەدا باسی چەند فیلمی ترسناک دەکەین لە سەیرکردنیان لەم وەرزەدا دەتوانێ چێژبەخش بێت

The Fog
فیلمی "The Fog/ مژ" بەرهەمی "جۆن کارپنتەر" یەکێک لە باشترین چیرۆکە کلاسیکەکانە کە ژانەر ترسناکدا. کەشتییەکەی "ئەلیزابێت دین" چەندین ساڵ لەمەوبەر لە کەنارە بەردینەکانی کەنداوەی ئەنتۆنیۆ نوقم بوو و دانیشتووانی کەشتییەکەی خستە ناو خۆیەوە. بەڵام کاتێک خەڵکی شار دەست دەکەن بە گێڕانەوە ئەم ئەفسانەیە، رۆحە خەوتووەکان لە ئاودا هەڵدەستن و لەگەڵ مژێکی شین، هەنگاو دەنێنە ناو شارەوە. جەوی ترسێنەر و سامناکی The Fog ئەم فیلمەی کردووەتە باشترین بژاردە بۆ سەیرکردن لە وەرزی هەلۆویندا.

Sleepy Hollow
سلیپی هۆلۆ یەکێک لە هەرمانترین بەرهەمەکانی "تیم برێتۆن"ـە کە بەپێی رۆمانی واشینتۆن ئروینگ نووسراوە و بینەر دەخاتە ترس و دڵەڕاوکێوە. چیرۆکەکە لەو شوێنەوە دەست پێدەکا کە "کرین" (جۆنی دێپ) بۆ توێژینەوە سەبارەت بە سێ دۆسیەی کۆشتن، هەنگاو دەنێتە ناو گوندی Sleepy holoـەوە. خەڵکی گوندەکە لەسەر ئە بڕوایەن کە کوشتنەکان پەیوەندی بە ئەفسانەیەکی خۆجێییەوە هەیە؛ ئەفسانەیەک کە لەودا سوارێکی مردوو، سەر دانیشتووانی گوند دەبڕێت بۆ ئەوەی ونبووەکەی خۆی بدۆزێتەوە. "کرین" لەم کاتەدا عاشقی کچێک دەبێت بە ناوی "کاترینا"(کریستینا ریچی) دەبێ و لێرەوە هەموو شتەکان لە یەک گرێ دەدرێن.

The Conjuring
فیلمی The Conjuring بێگومان یەکێک لە باشترین بەرهەمەکانی ژانری ترسناکە. دەرهێنەری ئەم کۆمەڵەیە واتە "جەیمز وەن" پێش ئەم فیلمە، دروستکردنی فیلمەکانی Saw و Insidiounsـی لە ئەستۆ بووە و وادیارە هەموو ئەزموونەکانی خۆی لە The Conjuring چڕ کردووەتەوە. ئەوەی کە The Conjuring لە فیلمەکانی ئەم  لیستە جیا دەکاتەوە، تێکەڵکردنی بابەتی ترسناک و رووداوە مێتافیزیکییەکانە. "ئێد"(پاتریک ویلسۆن" و "لۆرین"(ڤێرا فارمیگا) ژن و مێردێکی پسپۆڕی  بابەتە نەناسراوەکانن کە لە یەکێک لە دۆسییەکانی خۆیاندا، لەگەل سامناکترین شتێک کە تا ئێستا بینیویانە رووبەڕوو دەبنەوە.

 

سەرچاوە: collider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved