زیپکە کاتێک دروست دەبێت کە چەوری و خانەکانی پێست، فۆلیکۆلەکانی موو قەپات بکەن و کەوابوو چيوری زیادی و پاشماوەی خانە و بەکتریاکان لەژێر پێستدا کۆ دەبنەوە. لەوانەیە ئەو فۆلیکۆلانەی لەژێر پێستدان پشکێن و بە خانەکانی دەوروبەری پێستدا بڵاو ببنەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیپکە دیکەش سەرهەڵبدات و پێست تووشی ورووژاب بێت. سەهۆل سووربوونی پێست کەم دەکاتەوە و ئێشی زیپکە لەناو دەبات. بەم حاڵەوە لەوانەیە سەهۆڵ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئەو زیپکانەی کە لە ئاکامی ورووژاندا دروست نەبوونبۆ نموونە "زیپکەی ژێرەوەی پێست" نەبێت. تێکەڵەی ئاو و سەهۆڵ ئێشی زیپکە کەم دەکاتەوە و زیپکەکە کەمتر دێتە بەرچاو بەڵام ناتوانێ پێکهاتەی زیپکەکە لەناو ببات. زیپکە لە هەموو شوێنەکانی جەستە سەرهەڵدەدات، بۆ نموونە لە سەر، سنگ و پشت. تکنیکە جۆراوجۆرەکان بۆ بەکارهێنانی سەهۆڵ لەوانەیە لە هەندێک لە بەشەکانی جەستەدا زیاتر وڵامدەر بێت. ئەم رێنوێنییە گشتیانە لە هەر بەشێک لە جەستە بۆ چارەسەری ورووژانی زیپکە بە سەهۆڵ بەکاربهێنن:
*ئەو بەشەی وا زیپکەی لێهاتووە بە ئاوی گەرم بشۆن؛ *سەهۆڵەکە راستەوخۆ مەخەنە سەر پێست؛ *کوتە سەهۆڵەکان لە قوماشێکەوە بپێچن و پاشان لەسەر پێستی دابنێن؛ *سەهۆڵەکە بە ماوەی 30 چرکە بۆ خولەکێک لەسەر پێست دابنێن؛ *وریا بن کاتێک سەهۆڵەکە لەسەر پێستتانە خەوتان لێ نەکەوێت.
سەرچاوە: medicalnewstoday
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure