1/11/2020 05:39 PM

بەرهەمهێنانی گۆرەوییەک بۆ لەناوبردنی بۆنی قاچ

زانایانی تایلەندایی گۆرەوییەکیان بەرهەمهێناوە کە بەکتریاکان لەناو دەبات و کێشەی بۆنی ناخۆشی قاچ لەناو دەبات. ئەم گۆرەوییە کە لە ئۆکسیدی زینک(ZnO-NP) دروست کراوە دەتوانێ بەرگیری لە بۆگەنی قاچ بکات. بە گوتەی زانایان، تایبەتمەندیی دژە بەکتریایی نانۆ گەردیلەکانی ئۆکسیدی زینک، کە بۆ پێستی مرۆڤ بێ‌زیانە، ئەم مادەیە بۆ بەکارهێنان لە جلوبەرگ و بەتایبەت گۆرەوی زۆر گونجاو دەکات. توێژەرانی زانکۆی ماهیدۆلی تایلەندی ئەم گۆرەوییەیان دایە بەر تاقیکاری و درئەنجامەکەی سەرکەوتوو بوو.
لە ساڵی 2018ـدا توێژینەویەک بڵاو ببووەوە کە باسی بڵاوبوونەوەی هەوکردنی کارگیی قاچ لەناو خوێندکارانی کۆلێژی هێزی دەریایی تایلەندای دەکرد. هەر بۆیە توێژەرانی تایلەندی بۆ تاقیکردنەوەی داهێنانەکەیان سەردانی گرووپێک لە خوێندکارانی یەکێک لە کۆلێژە ئەفسەرییەکانی تایلەندایان کرد و ئەو گۆرەوییەیان لەسەر ئەوان تاقی کردەوە.
پاش تاقیکارییەکە، توێژەرە تایلەندییەکان تێگەیشتن ئەو خوێندکارانەی ئەو گۆرەوییە تایبەتەیان بەکارهێناوە بۆنی قاچیان تا رادەیەکی زۆر لەناوچووە. لەبەرامبەردا، ئەو خوێندکارانەی گۆرەویی ئاساییان بەکارهێنابوو، بۆنی قاچیان زیادی کردبوو و بە گوتەی خوێندکاران، کاریگەریی نەرێنیی ئەم کێشەیە لەسەر ژیانی رۆژانەیان زیادی کردبوو.
ئەم توێژەرانە دەڵێن توێژینەوەکانی خۆیان لەسەر قوماشی دیکە درێژە دەدەن و هیوادارن بەم شێوازە بکرێت هەوکردنە بەکتریایی و کارگییەکان چارەسەر بکەن.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved