1/11/2020 05:40 PM

چەند تێبینیی باو بەڵام هەڵە سەبارەت بە زیپکە

زیپکە جگە لە رواڵەت، دروونیشمان ئاڵۆز دەکات. سەبارەت بە زیپکە کۆمەڵێک بۆچوونی هەڵە هەیە کە دەبنە لەمپەرێک بۆ لەناوچوونی ئەم کێشە پێستییە یان تەنانەت لەوانەیە ببنە هۆکاری دروست بوونی ئەم ئازارە. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەم بۆچوونە هەڵانە ئاشان دەبین.

سیستەمی خۆراک کاریگەری لەسەر زیادبوونی زیپکە نییە
توێژینەوە کۆنەکان دەیانگوت هیچ پەیوەندییەک لەنێوان سیستەمی خۆراک و زیپکەدا بوونی نییە، بەڵام زانستی مۆدێرن پێچەوانەی ئەم بابەتەی سەلماندووە. بۆ نموونە شەکر دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی ئانسۆلین و زیادبوونی ئانسۆلینیش هۆکاری دروستبوونی زیپکەیە. کەوابوو خۆتان لە خواردنی ئەو بەرهەمانەی شەکریان زۆرە بپارێزن.

جگرەکێشان رێژەی بەرهەمهاتنی زیپکە زیاد دەکات

هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە جگەرەکێشان تەندروستی لەناو دەبات، بەڵام ئەم کارە نابێتە هۆی دروستبوونی زیپکە. کەوابوو جگەرەکێشان هۆکار نییە بۆ زیپکە دەرکردن بەڵام رەوتی چاکبوونەوەی زیپکە دوا دەخات.

بەرهەمە جوانکارییەکان هۆکاری دروستبوونی زیپکەن
سەرجەم بەرهەمە جوانکارییەکان زیانیان بۆ پێست نییە. هەوڵ بدەن لەو بەرهەمانه کەڵک وەرگرن کە لەسەریان نووسراوە "Noncomedogenic" واتە "نابێتە هۆی زیپکە". ئەو بەرهەمانەی کحول و زەیتیان تێدایە بەکار مەهێنن.

بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر زیپکە لەناو دەبات
تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکی غودەکانی چەوری، واتە پرۆسەیەک کە زیپکەی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو ئەگەر زیپکەتان دەرکردووە نابێ بڕۆنە بەر خۆر.

سترێس دەبێتە هۆی زیپکە
زیپکە نوێیەکانتان دەرئەنجامی سترێس نین. بەڵام ئەگەر پێشتر زیپکەتان دەرکردبێت، سترێس دۆخەکە خراپتر دەکات. کاتێک دڵەڕاوکێمان هەیە رەوتی چاکبوونەوەی برین و زیپکە هێور دەبێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved