2/11/2020 03:22 PM

ئەکتەرەکانی هۆلیوود دەنگ دەدەن بە کێ؟ بایدن یان ترەمپ؟

هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵی ئەمریکا یەکێک لە تایبەتترین رووداوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئەم وڵاتەیە. چونکە هەم بەشداری خەڵک زۆر دەبێ و هەمیش دوو جەمسەری لێکدژ رووبەڕووی یەک بوونەتەوە. لەم نێوەندەدا ئەکتەرە هۆلیوودییەکان هەر لە ئێستاوە پشتیوانی خۆیان بۆ یەکێک لەم دوو جەمسەرە دەربڕیوە. لەوانەیە لاتان وابێ کە ئەم کەسانە زیاتر روو لە دیموکراتەکان دەکەن، بەڵام هەندێکیان لە بەرەی ترەمپ و محافزەکارەکاندان. بەشێک لەم ئەکتەر و کەسە بەناوبانگانە بەفەرمی پشتیوانی خۆیان لە بەربژێری خۆیان دەربڕیوە کە لە درێژەدا باسیان دەکەین.

جێنیفێر ئانیستۆن

ئانیستۆن لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا گوتوویەتی کە دەنگی بە بایدن داوە و بە فاڵۆوەرەکانی گوتووە نابێ دەنگ بدەن بە "کانیە وێست"، واتە ئەو راپێرە بەناوبانگەی چەند مانگ لەمەوبەر خۆی کردە بەربژێری سەرۆک‌کۆماریی ئەمریکا.

برەد پیت


"برەد پیت"ـیش بەفەرمی پشتیوانی خۆی لە بایدن دەربڕی. لە رێکلامەکانی یەکێک لە کەمپینەکانی "جۆ بایدن"ـدا لە دەنگی برەد پیت کەڵک وەرگیراە. پیت لەم رێکلامەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا قسە دەکات

تۆم هانکس


"تۆم هانکس" هاوینی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکدا کە بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی ماڵی بۆ کەمپینی "جۆ بایدن" پێکهاتبوو بەشداری کرد. هانکس لەم رێوڕەسمەدا بەربژێرەکەی حیزبی دیموکراتی بە "هاوڕێم جۆ" بانگ کرد و دواتر رەخنەی ئاراستەی سیاسەتەکانی ترەمپ کرد.

فیفتی سێنت


"فیفتی سێنت" دەنگ دەدا بە ترەمپ و وەک خۆی دەڵێ هۆکارەکەی بڕی باجە. ئەم راپێرە بەناوبانگە چەند رۆژ لەمەوبەر وێنەیەکی لە پلانی باجی بایدن بڵاوکردەوە کە دەریدەخات کە بەپێی ئەم پلانە زیاترین رێژەی باج لە شاری نیۆرک دەبێتە 62٪ و گوتیشی بۆم گرنگ نییە ترەمپ رەشپێستەکانی خۆش ناوێ.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved