2/11/2020 03:28 PM

بڕۆن بۆ گوندی "سانتۆ ستفانۆ"ـی ئیتاڵیا و 40هەزار پاوند وەرگرن+وێنە

ئایا ئێوە حەزتان لەوە نییە لە گوندێکی جوانی ئیتاڵی بژین کە لەسەر گردێک هەڵکەوتووە و دەڕوانێتە کۆمەڵێک دیمەنی جوان؟ لەوانەیە پاش ئەوەی ئەم پرسیارەتان ئاراستە کرا بڵێن: ئەی ئەبێ چەندە خەرج بکەم؟ بەڵام ئێمە پێتان دەڵێین کە کۆچکردن بۆ ئەم گوندە هیچ خەرجێکی نییە و پارەیەکی زۆریشت پێ ئەدەن. گوندی "سانتۆ ستفانۆ" بۆ ئەوەی لەوناو نەچێت و دانیشتووانەکەی زیاد بکات ئەم پلانەی داڕشتووە.


ئەگەر ببنە دانیشتووی ئەم گوندە 40هەزار پاوند وەردەگرن و دەبنە خاوەنی ماڵێکی زۆر هەرزانتر و گەورەتر لەو ماڵەی کە هەتانە. ئەم گوندە بچووکە پێویستی بە کەسانێکی نوێیە کە یارمەتی دانیشتووانی بەتەمی ئەم گوندە بدەن کە نەهێڵن گوندەکە چۆڵ بکرێت و لەناو بچێت. ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە 115 کەسە کە نیوەیان بەتەمەن و خانەنشینن. لەم گوندە نزیکەی 13 مناڵی خوارەوەی 20 ساڵی لێیه. لە بەشێک لەم گرێبەستەدا باس لەوە کراوە کە هەر کەس ببێت بە دانیشتووی ئەم گوندە بۆ ماوەی سێ ساڵ مووچەی مانگانە وەردەگرێت کە بڕەکەی بۆ هەر ساڵێک 7هەزار پاوندە.


لەبەرامبەر ئەم پارەیەدا ئێوە تەنها یەک کار ئەنجام ئەدەن ئەویش ئەوەیە کە بە ماوەی لانی‌کەم 5 ساڵ ببن بە دانیشتووی ئەم گوندە. یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان بۆ وەرگیران لەم گوندە ئەوەیە کە تەمەنتان لە خوار 40 ساڵەوە بێت و ژن و مێردە گەنجەکانیش لە ئەولەویەتدان.
ناونووسی بۆ کۆچکردن بۆ ئەم گوندە تا 15ـی نۆڤەمبەر بەردەوامە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved