د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك، بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێدانی خۆراك به منداڵ له ته‌مه‌نی 6 مانگییه‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.ئاكۆ ده‌ڵێت: ئه‌م بابه‌ته زۆر ورده‌كاری تێدایه، هه‌وڵئه‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی ئاسان باسی بكه‌ین، له‌م بابه‌ته‌دا باسی خواردنی منداڵی 6 مانگ بۆ 12 مانگ ئه‌كه‌ین، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌م زانیاریانه‌مان هه‌بێت: 1-خواردنی منداڵ ده‌بێت به بڕێكی كه‌م ده‌ستپێبكه‌ین و ورده‌ورده بڕه‌كه‌ی زیادبكه‌ین. 2-نابێت له یه‌ك كاتدا به چه‌ند جۆره خواردنێك ده‌ستپێبكه‌ین، سه‌ره‌تا به یه‌ك خواردن ده‌ستپێئه‌كه‌ین بۆ 4-7 رۆژ، گه‌ر خواردنه‌كه‌ی پێكه‌وت و هه‌ستیاری پێنه‌بوو ئه‌وا جۆرێكی تری خۆراكی بۆ زیادئه‌كه‌ین بۆ 4-7 رۆژ گه‌ر پێی هه‌ستیار بوو یان هه‌ستتكرد ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وجۆره خوراكه‌ی مه‌ده‌رێ، به‌وشێوه‌یه جۆری خواردنی بۆ زیادئه‌كه‌یت هه‌تا خواردنه‌كه‌ی ئه‌بێته هه‌مه‌جۆر. 3-پێویسته خواردنه‌كان فرێش و تازه بن. 4-ئه‌گه‌ر هه‌ستمانكرد خواردنێك له سه‌ره‌تادا ڕه‌تده‌كاته‌وه ئه‌بێ زیادكردنی ئه‌مجۆره خواردنه دوابخه‌ین. 5-ئه‌گه‌ر هه‌ستمانكرد هه‌ستیاره به خواردنێك ئه‌بێ پێینه‌ده‌ین. (نیشانه‌كای هه‌ستیاری: هێڵنج و رشانه‌وه‌ی توشبوو یان سكچوونی توشبوو یان پێستی منداڵه‌كه سووربووه‌وه). 6-پێویسته خواردنه‌كه بكرێت به شێوه‌ی شۆربا ئنجا به كه‌وچكی بچووك پێیبدرێت. 7-نابێت تا ته‌مه‌نی ساڵ خوێ بكرێته خواردنی منداڵه‌وه. 8-ئاساییه شیر خواردنی منداڵه‌كه تۆزه تۆزه كه‌مببێته‌وه چونكه له‌بری ئه‌و بڕه شیره خواردن ئه‌خوات. 9-میوه به عه‌ساره ئه‌بێ بكرێت به شه‌ربه‌ت تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌توانێت قه‌پی لێبگیرێت و بیجوی و قوتی بدات. 10-سه‌وزه‌و بابه‌ته‌كانی سه‌وزه ئه‌بێ جوان بكوڵێت ئینجا بهاڕێت تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی مناڵه‌كه ئه‌توانێت قه‌پ بگرێ و بیجوێ و قوتی بدات. 11-ده‌بێت به دانیشتنه‌وه خواردن بدرێت به منداڵ. د.ئاكۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ته‌مه‌نی 6 مانگی‌دا (كه ته‌مه‌نی منداڵ بوو به 6 مانگ) پێویسته به شۆربای برنج ده‌سپێبكه‌یت (برنجی هاراو)، گه‌ر پێیكه‌وت شۆربای بۆ دروستبكه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خواردن و میوه ئه‌توانیت له‌گه‌ڵ برنج تێكه‌ڵی بكه‌یت.، ئه‌توانی سریلاكی برنجی بۆ به‌كاربهێنیت. له ته‌مه‌نی 7 مانگی‌دا مریشك زیادئه‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووك. له ته‌مه‌نی 8 مانگی‌دا گۆشتی سوور زیاد ئه‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به پارچه‌ی بچووك، و هه‌روه‌ها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌شی ئه‌توانرێت پێبدرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه تا 1 ساڵ نابێت بدرێت به منداڵ ، كاسته‌ریش ئه‌توانرێت پێیبدرێت به‌مه‌رجێك شه‌كری تێنه‌كرێت. به‌گشتی ئه‌و خواردنانه‌ی ئه‌درێت به منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن: 6 بۆ 8 مانگ: (سێ‌و، قۆخ، ترێ، ماست، مۆز، هه‌نجیر، هه‌رمێ، قه‌یسی، كوله‌گه، په‌تاته، بیبه‌ری شیرین، فاسوڵیای ته‌ڕ، قارچك، پیاز، سیر، گێزه‌ر، ئه‌ڤۆگادۆ، مریشك) 8 بۆ 12 مانگی: (بروكلی، قه‌رنابیت، باینجان، شێلم، خه‌یار، خاس، بامێ، سپیناخ، ته‌ماته، نیسك، شوتی، كاڵه‌ك، ئه‌نه‌ناس، كێوی،گریپ فروت، په‌نیر، زه‌ردێنه‌ی هێلكه, پرته‌قاڵ, گۆشت) ئه‌م خواردنانه ئه‌وه‌ی سه‌وزه‌یه ئه‌بێت بكوڵێت ئینجا بهاڕێت، ئه‌وه‌ی میوه‌یه ئه‌بێت به عه‌ساره بكرێت به شه‌ربه‌ت یان تێكه‌ڵی شورباكه‌ی بكه‌یت دوای ئه‌وه‌ی به جوانی پاكده‌كرێنه‌وه. گوشت و مریشكش ده‌بێت ورد ورد بكرێت و تێكه‌ڵی شوربا ده‌كرێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure