2/11/2020 07:04 PM

كتێبی په‌خشی رادیۆی كوردی كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران

كتێبی (په‌خشی رادیۆی كوردی) نوێترین به‌رهه‌می د.مه‌غدید سه‌پان و سێرگی میخایلۆڤ-ه‌، كه‌ له‌ دووتوێی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی.

كتێبه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورده‌ له‌سه‌ر رادیۆو ژیاننامه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه‌ كه‌ له ‌سه‌ره‌تای دروستبوونی رادیۆكه‌دا كاریان كردووه‌، هه‌روه‌ها گرنگی به‌ هه‌یكه‌لی رادیۆو چاره‌نووسی داهاتووی رادیۆو شێوازی كاركردن و ئیداره‌ له‌ رادیۆدا له‌م كتێبه‌دا باسكراوه‌و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌وشێوه‌ چڕوپڕه‌ باسی رادیۆو په‌خشی رادیۆی كوردی بكرێت له‌ ناو راگه‌یاندن و كتێبخانه‌ی كوردیدا.

له ‌به‌شێكی تردا باس له‌ مێژووی رادیۆ كوردییه‌كان كراوه‌و تیشك خراوه‌ته سه‌ر په‌خشی یه‌كه‌م رادیۆی كوردی كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌غدا ساڵی1939 په‌خشكراوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ رادیۆی كوردی نه‌بووه‌، به‌ڵكو رادیۆی عیراقی بوون و به‌ كوردی په‌خشیان كردووه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا كورد بووه‌ خاوه‌نی رادیۆی كوردی له‌ سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد دا به ‌هاوكاری رووسه‌كان بووه‌و قازی محه‌مه‌د وتاری تێدا پێشكه‌شكردووه‌.

چه‌ند مانگێكیش پێش شۆڕشی ئه‌یلول سه‌رۆك مام جه‌لال ئێزگه‌یه‌كی خۆی هه‌بووه‌ كه‌ له‌م كتێبه‌دا باسی كراوه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved