4/11/2020 12:59 PM

ئەو چاوەڕوانیانەی کە بەختەوەریمان لێ زەوت دەکەن

هەندێک جار چاوەڕوان لە خەڵک دەکەین کارێکمان بۆ ئەنجام بدەن یان بە جۆرێکی تایبەت هەڵسوکەتمان لەگەڵ بکەن. هەندێک جار ئەو چاوەڕوانیانە گونجاون و زۆر جاریش ئەو چاوەڕوانیانە نەگونجاون و کاتێک جێبەجێ نابن ئێمە دڵسارد دەبین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگا تووشی کێشە دەبێت. لەدرێژەدا بەشێک لەو چاوەڕوانییە نەگونجاوانە دەخەینە روو.

چاوەڕوان مەکەن کەسانی دیکە هەمیشە لەگەڵتان هاوڕوا بن
هەر کەسێک بیر و بۆچوونی خۆی هەیە و ئەوەی کە چاوەڕوان بکەی هەمیشە جەماعەت لەگەڵت هاوڕا بن چاوەڕوانییەکی دروست نییە. دەتوانن هەوڵ بدەن کەسانی دیکە لەگەڵ خۆتان هاوڕا بکەن، بەڵام کاتێک هاوڕات نەبوون نابێ دڵگیر بیت، چونکە بابەتێکی ئاساییە.

کاتێک رێز لە خۆتان ناگرن، چاوەڕوان مەکەن خەڵک رێزتان لێبگرێت
رێز لە ناخی خۆمانەوە دەست پێدەکات؛ کەوابوو ئەگەر دەتانهەوێ کەسێکی بەڕێز بن، دەبێ سەرەتا رێز لە خۆتان بگرن؛ واتە بە جۆرێک بژین کە دەریبخات رێز لە خۆتان دەگرن. هەڵسوکەوتی ئێوە لەگەڵ خۆتان جۆری هەڵسوکەوتی خەڵک لەگەڵ ئێوە دیاری دەکات.

لە خەڵک چاوەڕوان مەکەن ورەتان پێبخەشن
هیچ کەسێک ناتوانێ بەردەوام هانتان بدات و ورەتان پێبەخشێت. هەندێک جار کاتێک حاڵتان باش نییە و خەمبارن، هاوڕێیەک دەتوانێ بەشێوەی کاتی حاڵتان باش بکات، بەڵام ناتوانێ ئێوە ناچار بکات چێژ لە ژیان وەرگرن.

چاوەڕوان مەکەن خەڵک کێشەکانتان چارەسەر بکەن
هەموومان کێشەی تایبەت بە خۆمان هەیە. خەڵک دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی رێگەچارەکان تاوتوێ بکەین؛ بەڵام ئەگەر ئێمە هۆکاری دروستبوونی کێشەکان بین، زۆر جار تەنها خۆمان دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

 

سەرچاوە: everydaypower،  inc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved