4/11/2020 01:01 PM

مه‌لا غه‌فوور ده‌باغی

مه‌لا غه‌فوور ده‌باغی شاعیری کورد و به نازناوی حافزی مه هاباد، ساڵی 1927 له شاری سەقز له دایک بووه. ده ورێش عه بدوڵای بابی چه‌رمچی (ده‌بباغ) بووه به هۆی پێشه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک پاش له دایک بوونی غه‌فوور له سه‌قز ده‌ڕوات و لە‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری بانه نیشته‌جێ ده‌بێت. غه‌فوور له ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌یی خورێلکه (هاوڵه) ده‌گرێت و سووی چاوی له ده‌ست ده‌دات. له حه‌وت ساڵه‌یی دا بابی ده‌ینێرێته کن میرزا محه‌ممه‌د که‌ریمی نامی تا قورئان له‌به‌ر کات و ئه‌ویش تا چارده ساڵه‌یی نیوه‌ی له‌به‌ر ده‌کات. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش (واته ساڵی 1951) به هۆی داگرسانی ئاگری شه‌ڕی گه‌وره‌ی دووهه‌م له ئێران دا و لاواز که‌وتنی حکوومه‌تی ناوه‌ندی، محه‌ممه‌د ڕه‌شید خان له بانه دژ به ده‌وڵه‌ت ڕاده‌وه‌ستێ و شۆڕش ده‌کات و باری ئه‌و هه‌رێمه له ئارامی ده‌که‌وێ و ده‌روێش عه‌بدووڵا و بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچ ده‌که‌ن بۆ مه‌هاباد. له مه‌هاباد دا غه‌فوور له کن مه‌لا محه‌ممه‌د حاجی بایه‌زید کاری ناته‌واوی خۆی ته‌واو ده‌کات و تا ساڵی 1948 هه‌مووی قورئان له‌به‌ر ده‌کات و له لای قازی محه‌ممه‌دی خزری نزریوه‌یی هەندێک ده‌رسی فه‌قێیە‌تی ده‌خوێنی. پاش کووده‌تای عه‌بدوولکه‌ریم قاسم له هاوینی 1959ـی عێراق، ده‌ست ده‌کات بە کوتنی شێعر بۆ خه‌ڵکی نه‌دار و هه‌ژار. ساڵی 1971 خه‌تی بره‌یل (خه‌ت و نووسینی کوێره‌کان) فێر ده‌بێت و کومه‌ڵێ په‌ند و مه‌ته‌ڵۆکه و کورته چیرۆک کۆ ده‌کاته‌وه که ساواک لێی ڕوون ده‌بی و لێی ده‌ستێنی و هەرگیز به خۆی و که‌سی دیکەی ناداته‌وه. له ئه‌نجام دا له ڕۆژی بیست و یه‌که‌می گه‌لاوێژی 1990 کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی مه‌هاباد و له تەنیشت مامۆستا هێمنی نه‌مرەوە ده‌نێژرێت. دیاری مه‌هاباد و په‌ندی پێشینیان و وه‌رگێڕاوی چوارینه‌کانی فه‌رۆخی یه‌زدی له چاپ دراوه کانین.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



هەواڵی زیاتر

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved