4/11/2020 01:03 PM

هۆکارەکانی عارەقەکردنەوەی لەڕادەبەدەر

عارەقەکردنەوە دژکردەوەی سروشتیی جەستەیە لەبەرامبەر گەرمادا. لەڕاستیدا جەستەی ئێمە بە عارەقەکردنەوە خۆی فێنک دەکاتەوە. بەشی زۆری پێکهاتەی عارەقە ئاوە، هەڵبەت ئاسید لاکتیک، ئوورە و هەندێک لە مادە کانگاییەکانی دیکە بۆ نموونە سودیۆم و پۆتاسیۆمیشی تێدایە. عارەقە جگە لە فێنک کردنەوەی جەستە، پێست نەرم دەکات و رادەی شێداربوونەکەی بەرز دەکاتەوە. کەسێکی گەورەساڵ دەتوانێ هەموو رۆژێک ١٤ لیتر عارەقە بکاتەوە. هۆکارەکانی عارەقەکردنەوە بریتین لە: گەرما، چالاکیی جەستەیی، خواردنی تیژ یان گەرم، سترێس و ترس، نەخۆشی، گۆڕانکاریی هۆرمۆنی، پۆشینی ئەو جلانەی ماتریالەکەیان دەسکردە و... .
بۆ ئەوەی کەمتر عارەقە بکەینەوە چەندین رێگا هەیە، بەڵام باشترینیان گۆڕینی لایف ستایلی خۆمانە. ئەوەی کە جلەکانت بەپێی پلەکانی گەرمان بپۆشی زۆر گرنگە. هەڵبژاردنی ئەو جلانەی ماتریالەکاین سروشتییە رۆڵێکی بنەمایی هەیە بۆ ئەم بابەتە. دواتر هەوڵ بدەن لەو هۆکارانەی تووشی دڵەڕاوکێ و ترستان دەکەن دوور بکەونەوە.
ئەگەر کێشەی عارەقەکردنەوە لە ئاستێکی زۆر بەرزدابوو، واباشە سەردانی پزیشکی پەیوەندیدار بەم کێشەیەوە بکەن. بەشێک لەو دەرمانانەی کە بۆ کەمکردنەوەی عارەقە پێشنیار دەدرێت زۆربەیان ئەو دەرمانانەن کە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێش بەکار دێن . جگە لە دەرمان لە هەندێک حاڵەتدا کەسەکە نەشتەرگەریی لەسەر ئەنجام دەدرێت و بە سڕینەوەی بەشێک لەو سیستمەی کە عارەقە بەرهەم دێنێت چارەسەر دەکرێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved