5/11/2020 06:29 PM

دڵەڕاوکێی شەوانە چییە و چۆن دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین؟

بۆ ئەو کەسانەی لەماوەی رۆژدا سەرقاڵی چالاکین، شەو دەرفەتێکە بۆ پشوودان، خوێندنەوە، رابواردن و کۆبوونەوە. کە خۆر ئاوا بوو مەجالێک دروست دەبێت بۆ ئەوەی لە سەرقاڵییەکانی رۆژانە دوور بکەوینەوە. زۆرینەی ئێمە شەوانەمان لە کاتە بەتاڵەکانی دیکە پێخۆشترە. بەم حاڵەوە، هەندێک جار شەو بێ ئەوەی بمانهەوێ دەمانخاتە گێژاوەوە. سترێس و نیگەرانییەکان(کە هەندێکیان گونجاون و هەندێکیشیان زۆر گونجاو نین) دەتوانن شەوەکانی ئێمە بکەن بە ناخۆشترین کاتەکان. لەدرێژەدا هەندێک لە رێگەکانی بەرگیری لەم کێشەیە دەخەینە روو.

هەوڵ بدەن سەرچاوەی دڵەڕاوکێکە بدۆزنەوە

هەر ئەو جۆرەی باسمان کرد، لەگەڵ نوقم بوون لە دڵەڕاوکێی شەوانەدا، هاوکات تووشی چەندین نیگەرانی دەبن. بەڵام سەرجەم ئەم نیگەرانییانە ڕاست نین یان بایەخی سەرنجدانیان نییە. بەڵام ئێوە لەجیاتی ئەوەی بیر لە کێشەکە بکەنەوە، خۆتان نوقمی سترێسە بێ‌بڕاوەکان دەکەن. کەوابوو واباشە بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن سبەی چۆن دەتوانن چارەسەریان بکەن.

لەماوەی رۆژدا خۆتان سەرقاڵ بکەن
کاتێک بە رۆژدا کارێک ئەنجام بدەن و ماندوو بن، شەوانە هیچ بژاردەیەکتان نییە جگە لە خەو. ئەگەر بە زەین و جەستەیەکی ماندووەوە بڕۆنە ناو پێخەفەکەتان، ئەویش باشتر لە ئامێزتان دەگرێت.

با خواردنێکی تەندروستتان هەبێت
خواەدنی مادە خۆراکییە چەورەکان بەر لە خەو شێوازێکی باش نییە بۆ خەوتن. هەوڵ بدەن نانی ئێوارەکەتان پڕاوپڕی سەوزە و ئەو مەوادە بێت کە جەستە باشتر هەرسی کات.

هەوڵ بدەن ژوورەکەتان تەنها بۆ خەو بەکار بهێنن
زۆرینەی ئێمە هەندێک جار ژووری خەوەکەمان لەگەڵ ئۆفیس و شوێنی کارەکەمان لێ تێک دەچێت و هەموو کارێکی تێدا ئەنجام دەدەین، بۆ نموونە: خوێندنەوە، گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا، سەیرکردنی فیلم و دراما و تەنانەت خواردنیش. کاتێک ئێمە زۆربەی کارەکانمان لەو ژوورە ئەنجام دەدەین، لەوانەیە جەستە گۆڕانکارییەکانی شەو و رۆژ رەچاو نەکات و نەزانێ کە کاتی خەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved