5/11/2020 06:32 PM

چەند راستیی دەروونناسانە سەبارەت بە مرۆڤ کە نەتاندەزانی

زۆر جار دەرگا بۆ کەسانی دیکە دەکەنەوە یان لە پارکینگێکی بەتاڵدا لەتەنیشت ئەو تاکە ئۆتۆمبێلەی لەوێیه ئۆتۆمبێلەکەی خۆتان رادەگرن. ئەمانە کۆمەڵێک کارن کە بێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە ئەنجامیان دەدەین. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بزانین زانایان چ بۆچوونێکیان سەبارەت بەم شتانە هەیە، چونکە بۆ هەر یاسایەکی نەنووسراو شرۆڤەیەکی سادە هەیە.

کاتێک قسە دەکەین دەستەکانمان دەجووڵێنین
ئەگەر لە کاتی قسە کردندا دەستمان نەگیرابێ، دست دەکەین بە جووڵاندنیان و ئەمەش بابەتیکی سروشتییە. زانایان لە توێژینەوەکانی خۆیاندا تێگەیشتوون کە ئەم کارە بەشێکی لە پرۆسەی تۆکمەبوونی مرۆڤ و لەمێشکەوە سەرچاوە دەگرێت.

لە پارکینگێکی بەتاڵدا ئۆتۆمبێلەکەی خۆمان لەتەنیشت ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە رادەگرین
ئەو رەفتارە دەکرێ بە خاڵێکی سادە شرۆڤە بکرێت: مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە. ئێمە بەگشتی گیرۆدەی کۆمەڵگاین  هەر بۆیە لە دۆخی ئاساییدا، ئۆتۆمبێلەکەمان لە نزیک تاکە ئۆتۆمبێلی ناو پارکینگ رادەگرین.

ئێمە نە گرانترین کەرەستە و نە هەرزانترین کەرەستە دەکڕین

ئێمە هەوڵ دەدەین پارەکەمان بەشێوەیەکی لۆژیکی خەرج بکەین. هەر بۆیە کەرەستەیەک هەڵدەبژێرین کە نرخ و کواڵیتییەکەی هاوتەریب بن و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە مرۆڤ بەگشتی حەزی لە هاوسەنگییە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved