5/11/2020 06:34 PM

ئەو خۆراکانەی زیاترین زیانیان بۆ ددان هەیە

بوونی ددانی تەندروست ئاواتی هەموومانە و هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ ئەوەی ئەم بابەتە: بەردەوام سەردانی پزیشکی ددان دەکەین، شیرنەمەنی ناخۆین و ئاگامان لە سیستمی خۆراکمان هەیە. بەڵام ئەو مەوادە خۆراکییەی بەڕواڵەت زیانیان نییە زۆر جار زیاندەرن. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەم خۆراکانە ئاشنا دەبین.

چای
پێکهاتەی چا پڕاوپڕی کافەئینە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە هەیە و بۆ ددان بێ زیانە بەڵام پێکهاتەی چا مادەیەکی تێدایە بەناوی "فلۆئۆر" کە ئەگەرچی رێژەکەی بە ئەندازەی کافەئین نییە بەڵام بۆ ددان زیانی هەیە. فلۆئۆر بۆ تەندروستی جەستە پێویستە بەڵام ئەگەر رێژەکەی بەرز بێتەوە زیان بە ئێسک ددانەکان دەگەیەنێت.

میوەی وشککراو
سێو و هەرمێی وشککراو زۆر شیرینن و قەیسیە وشکە بەهۆی ئەوەی بە ددانەوە دەنووسێت زیانیان بۆ ددان هەیە. میوەی وشککراو راستەوخۆ شەکرەکەی بە ددانەکانەوە دەنووسێنێت و دەیانڕزێنێت.

تەماتە
تەماتەش هاوشێوەی پرتەقاڵ و لیمۆ ئاسیدییە. ئەم بابەتە جگە لە تەماتە سەبارەت بە سۆس و دۆشاوی تەماتەش هەر راستە. ئاسیدەکان زیانیان زۆرە بۆ ددان و هەستەوەری پووک و ددانەکان بەرز دەکاتەوە. هەوڵ بدەن لەڕادەبەدەر تەماتە لە خواردنەکانتاندا بەکار مەهێنن.

بنێشت
ئەو بنێشتانەی شەکریان تێدا نییە بەڕواڵەت زیانیان بۆ ددان نییە. بەڵام مەترسی سەرەکی شەکر بەڵکوو کاریگەریی نەرێنی بنێشتە لەسەر جوانی و رێکوپێکی ددانەکان. کاتێک بنێشت دەجاون دەمتان ئاوێکی زیاتر بەرهەم دێنێت و ئەم ئاوە رووکەشی ددانەکان لەناو دەبات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved