6/11/2020 10:32 PM

كتێبی مام جلال كۆكه‌ره‌وه‌ی دژه‌كان كه‌وته‌به‌ر دیدی خوێنه‌ران

له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و گه‌نجان و ڕۆشنبیران و مامۆستایان، له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا چاپی سێهه‌می كتێبی (مام جلال كۆكه‌ره‌وه‌ی دژه‌كان) ناسێنرا.

‌چاپی سێهه‌می كتێبی (مام جلال كۆكه‌ره‌وه‌ی دژه‌كان) لایه‌ن هه‌رێم عه‌بدوڵڵاوه‌ ئاماده‌كراوه، لیوا كوێخا  ئیسماعیل حه‌مید فه‌رمانده‌ی لیوای ۱٠٤ ئه‌ركی له‌چاپدانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.

شایانی باسه‌، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا (۲۱) نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه‌ بانگهێشت كرابوون، كه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ۲۱ تیشكی خۆری سه‌ر سنگی ئاڵای پیرۆزی كوردستان.

كتێبی مام جلال كۆكه‌ره‌وه‌ی دژه‌كان وه‌ك ئامانه‌تێكی پیرۆز سه‌ره‌تا به‌خشرایه‌ نه‌وه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان و دواتر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved