6/11/2020 10:37 PM

پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی پڕۆژه‌ی هاندان بۆ به‌كلتووركردنی خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی كتێب.

ناونووسین و به‌شداری له‌ هۆڵی گۆران بۆ كتێبی كوردی له‌ كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی تا ڕۆژی 10-11-2020 به‌رده‌وامده‌بێت.

دوایین ڕۆژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان بۆ هۆڵی كتێبخانه‌ ڕۆژی 15-11-2020 ده‌بێت و مه‌رجی ته‌مه‌نی به‌شداركردنی به‌شداربووان 16 بۆ 40 ساڵه‌.

گفتوگۆی كتێب له‌ڕۆژی 22-11-2020 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی 25-11-2020 خه‌ڵات دابه‌شده‌كرێت.

خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved