7/11/2020 06:26 PM

کاتێک کێشمان دادەبەزێت چەورییەکانمان چیان بەسەر دێت؟

رجێم‌کردن و بابەتی سەرنجدان بە جەستە وەها باو بووە کە لەئێستادا زۆرینەی کەسەکان بەشێک لە ژیانی خۆیان لە رجێم‌کردندا تێپەڕ دەکەن. بەڵام زۆرینەی ئێمە بەڕساتی نازانین کاتێک کێشی جەستەمان دادەبەزێت چەورییەکانمان چیان بەسەر دێت. لەڕاستیدا چۆنیەتی چوونەدەرەوەی چەوری لە جەستە بۆ بەشێکی زۆر لە پزیشکانیش تا ئەم دواییانە بێ‌وڵام بوو. لەدرێژەدا دەمانهەوێ بزانین کاتێک کێشمان دادەبەزێت چەورییەکانمان چیان لێ دێت.

سەرجەم چەورییەکان لەڕێگای پیساییەوە لە جەستە ناڕۆنە دەرەوە
باوەڕێکی باو هەیە کە دەڵێ سەرجەم چەورییەکانی جەستە لەڕێگای پیسساییەوە لەجەستە دەڕواتە دەرەوە. بەڵام بەپێی توێژینەوەکان لە کۆی 10 کیۆگرام چەوریدا تەنها 1/5 کیلۆی دەبێت بە ئاو و دەتوانێ لەڕێگای میز و پیسایی یان شلەمەنییەکانی دیکەوە لە جەستە بڕواتە دەروەوە.

چەوری نابێت بە وزە
ئەگەرچی زۆرینەی پزیشکان، پسپۆڕانی خۆراک و راهێنەرانی وەرزش هێشتاش لایان وایە کە چەورییەکانی جەستە دەبن بە وزە بەڵام هەڵەبوونی ئەم باوەڕەش سەلمێندراوە. لەڕاستیدا رادەی وزەی جەستە دۆخێکی سەقامگیری هەیە و نە لێی زیاد دەبێ و نە لێی کەم دەبێتەوە.

ئێمە چەورییەکانی جەستەمان لەڕێگای هەناسەدانەوە دەخەینە دەرەوە
لەوانەیە پێتان سەیر بێت بەڵام ئێمە چەورییەکانمان لەڕێگای سییەکانەوە دادەنێین. 84٪ـی کۆی گشتی چەورییەکان دەبن بو CO2 و لەڕێگای هەناسەدانەوە دێتە دەرەوە. بەڵام بەداخەوە ئەوە بەو واتەیە نییە کە تەنها بە هەناسەدان دەتوانین کز بین.

نهێنییەکەی ئەوەیە کەمتر بخۆن و زیاتر بجووڵێنەوە
ئەگەر هەوڵ بدەن کە بۆ کزکردنی خۆتان تەنها هەناسە بدەن، هیچ شتێک روو نادات و تەنها هەناسەتان سوار دەبێت و تووشی سەرگێژبوون دەبن. نهێنی کزبوون، کە پسپۆڕان سەلماندوویانە، ئەوەیە کە خۆتان لە خواردنی زۆر بپارێزن و پلانێکی رۆتینی وەرزشتان هەبێت بۆ ئەوەی خێرایی میتابۆلیزمی جەستە بەرز بێتەوە، بۆ نموونە، راکردن و پاسکیل‌سواری دوو وەرزشی باشن بۆ ئەم مەبەستە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved