8/11/2020 02:54 PM

بەردی گورچیلە چییە و چۆن بەرگیری لێ بکەین؟

بەردی گورچیلە یەکێک لە کێشە باوەکانە و کەسانێکی  زۆر تووشی دەبن. ئەم بەردە کە لە بەردە کانگاییانە پێکهاتووە کە لە میزدایە.

بەردی گورچیلە چوار جۆرە:
1-بەردە کالیسیۆمییەکان: ئەم بەردانە یان لە کالیسیۆم ئێگزالات پێکهاتووە یان لە کالیسیۆم فۆسفات. بەردە کالیسیۆمییەکان باوترین جۆری بەردی گورچیلەن
2-بەردە سترۆیتییەکان: ئەم بەردانە بەهۆی هەوکردنی بۆری میزەوە دروست دەبن.
3- ئەم بەردانە بەهۆی ئاسیدی بوونی لەڕادەبەدەری میزەوە دروست دەبن.
4-بەردە سیستینییەکان: ئەم بەردانە لە جەستەی کەسانێکدا پێک دێت کە تووشی ئەو کێشانەن کە بە میرات پێیان گەیشتووە و دەبێته هۆی بەرهەمهاتنی لەڕادەبەدەری جۆرێک ئاسید ئامینی بە ناوی "سیستین" لە گورچیلەکاندا.

پێکهاتنی بەردی گورچیلە بەگشتی چەندین ساڵ دەخایەنێت. نیشانەکانی بەردی گورچیلە کاتێک دەردەکەون کە بەردەکە لە بۆری میزدا دەست دەکات بە جووڵە. شەکرە، بەرزبوونی فشاری خوێن یان قەڵەوی مەترسیی تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکەن. لەدرێژەدا رێگەکانی بەرگیری لە پێکهاتنی بەردی گورچیلە دەخەینە روو.

زیاتر ئاو بخۆنەوە
خواردنەوەی ئاوە یەکەم هەنگاوە بۆ بەرگیری لە بەردی گورچیلە. ئەم کارە میز تراو دەکاتەوە و زووتر لە بۆری میز دەڕواتە دەرەوە و نابێت بە بەرد. پزیشکان دەڵێن هەموو رۆژێک 3 لیتر ئاو بخۆنەوە. هەڵبەت ئەگەر وەرزش دەکەن یان چالاکیی جەستەییتان هەیە دەبێ زیاتر بخۆنەوە.

کالیسیۆمێکی زیاتر بەکاربێنن
پزیشکان لە رابردوودا دەیانگوت بۆ بەرگیری لە بەردی گورچیلە هەوڵ بدەن پێکهاتە کالیسیۆمییەکان مەخۆن بەڵام کاریگەربوونی ئەم بابەتە نەسەلماوە و لەجیاتی ئەوە دەگوترێ هەموو رۆژێک 800 بۆ 1200 میلی‌گرام کالیسیۆم وەرگرن. هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە خۆراکەکاندا مادەیەک هەیە بە ناوی "ئێگزالات" کە پێکهاتەی سەرەکی یەکێک لە جۆرەکانی بەردی گورچیلەیە. بەپێی توێژینەوەکان کاتێک کالیسیۆم و ئێگزالات هاوکات بەکاربێن لە گەدەدا تێکەڵ بە یەک دەبن و ئەمەش دەبێتە لەمپەرێک بۆ پێکهاتنی بەردی گورچیلە.

بەکارهێنانی سۆدیۆم کەم بکەنەوە
سۆدیۆم و کالیسۆم کاتێک لە خوێنەوە تێپەڕ دەبەن، لەسەر ئەوەی کە کامەیان بڕواتە ناو ئەندامەکانی لەشەوە رکابەری دروست دەبێ. کاتێک رادەی سۆدیۆم زۆر بێ، کالیسیۆمێکی زیاتر دەڕواتە ناو گورچیلەکان و ئەگەری پێکاتنی بردی گورچیلەی جۆری "کالیسیۆمی" زیاد دەبێ.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved