8/11/2020 02:56 PM

3 دارستانی سەرنجڕاکێش لە جیهاندا+وێنە

لە سەرانسەری جیهان، هەر لە پارکە نەتەوەییەکانی ئەمریکاوە هەتا دورگەیەکی دوورەدەست لە یەمەن، کۆمەڵێک دارستانی سەرسەوز و جوان هەن کە هەندێک جار بڕوا کردن بەوەی کە راستن هەندێک ئەستەمە! گەشت کردن بۆ ئەم بەهەشتە سەوزانە ئاواتی هەموو کەسێکە بەتایبەت لاینگرانی سروشت. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم دارستانە سەرنجڕاکێشانە ئاشنا دەبین.

دارستانەکانی بامبۆ-ژاپۆن

 جوانی ئەم دارستانە کە دارە بامبۆکانی سەریان گەیشتووە ئاسمان تەنها لە جوانییەکدا کە بە چاو دەبیندرێ کورت نابێتەوە؛ ئەگەر چاوتان داخەن و لە بێدەنگیدا گوێ لە دەنگی با بگەن، هەست بە جوانی راستەقینەی ئەم دارستانە دەکەن. وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن ساڵی ١٩٩٦ دارستانی "ئاراشی‌یاما"ـی وەکوو یەکێک لە 100 دیمەنی دەنگیی ژاپۆن ناساند.

دارستانی رەش- ئەڵمانیا


دارستانی رەش(Black Forest) زنجیرەشاخێکی دارستانییە کە لە باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە پڕە لە داری کاج، گوندی جوان، ئاوی گەرمی سروشتی و چ بڕوا بکەن یان نا، کاتژمێرە "کوکو"ـەکان. دارستانی رەش هاوشێوەی دیمەنی کتێبێکی چیرۆکە و بێگومان لە لیستی جوانترین دارستانەکانی جیهاندا جێگیرە. هەندێک کەس لەسەر ئەو بڕوایەن کە برایانی "گریم" چیرۆکەکانی "هانسل"، "گرتل" و "راپۆنزل"ـیان بە ئیلهام گرتن لەم ناوچە دارستانیە نووسیوە.

دارستانی ئوتزارتا- ئیسپانیا


پارکی سروشتی "گوربیا" لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری "باسک"ـدا کە ناوچەیەکی پارێزراوە و بریتییە کە چەندین شاخ، رێگەی شاخەوانی، تاڤگە و چەندین ئەشکەوت. دارستانی سێحراویی "ئوتزارتا/ Otzarrta Forest" کە لەم پارکە سروشتییەدا هەڵکەوتووە بەهۆی زەوییە زۆنگان و دارە دێرین و کەوناراکانی سەرنجی هەر مرۆڤێک رادەکێشێت.

 

سەرچاوە: jacadatravel، cntraveler

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved