9/11/2020 07:02 PM

ئەو خزمەتگوزاریانەی ئاراستەی سەرۆک‌کۆمارەکانی ئەمریکا دەکرێت

"جۆ بایدن"ـی بەربژێری دیموکراتەکان دواجار بەفەرمی وەکوو چل و شەشەمین سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا. سەرۆکایەتی وڵاتی گەورە و بەهێزی ئەمریکا لەگەڵ هەموو سەختی و دژوارییەکانی، کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی ماڵیشی هەیە کە لەوانەیە کەمتر وڵاتێک ئەم خزمەتگوزاریانە ئاراستەی سەرۆکەکانی بکات. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێکیان ئاشنا دەبین.

1-سەرۆک مووچەیەکی شەش ژمارەیی وەردەگرێت.
2-سەرۆک لە کۆشکی سپی دەژیت.
3-سەرۆک بۆ گۆڕینی دیزاینی ناوەوەی کۆشکی سپی 100هەزار دۆلار وەردەگرێت.
4-دانیشتووانی کۆشکی سپی دەتوانن لە میوە و سەوزەکانی باخەکەی کەڵک وەرگرن.
5-سەرۆک‌کۆمار شێفی خواردن و شێفی تایبەت بە شیرنەمەنی هەیە.
6-خزمەتکار و شێفەکانی کۆشکی سپی هەموو کات ئامادەی خزمەتگوزارین.
7-سەرۆک‌کۆمار دەتوانێ هۆڵی بۆلینگ، ژووری بیلبۆرد و بەشە وەرزشییەکانی دیکەی کۆشکی سپی بۆ رابواردنی خۆی بەکار بێنێت.
8-سەرۆک دەتوانێ لە کۆشکی سپی بڕوات بۆ سینەما.
٩-سەرۆک ماڵێکی هاوینەهەواریشی لە ویلایەتی مەریلەند هەیە.
10-سەرۆک فڕۆکەیەکی "ئایرفۆرس"ـی بەتەواوەتی لە خزمەت دایە.
11-سەرۆک‌کۆمار هەروەها کۆپتەرێکی بچووکتر بەناوی "مارین‌وان"ـیش خزمەتگوزاری پێ دەگەیەنێت.
12-بەردەوام پارێزگاری لە سەرۆک دەکرێت تەنانەت پاش خانەنشینی.
13-سەرۆک بە کاروانێک لە ئۆتۆمبێلی دژەفیشەک دەگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنەنای بڕیاتە بڕوات.
14-میوانخانەیەکی لە خزمەتدایە کە رووبەرەکەی 5,574 مەتر دوجایه.
15-سەرۆکەکانی پێشوو بودجەیەکی بۆ گەشتەکانی خۆیان وەردەگرن.
16-سەرۆک بیمەیەکی تەندروستی تایبەتیشی پێدەدرێت.
17-مووچەی خانەنشینی مانگانەی سەرۆکەکانی ئەمریکا یەکجار زۆرە، لە 200هەزار دۆلارەوە هەتا 1 ملیۆن دۆلار!

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved