9/11/2020 07:03 PM

باشترین خۆراکەکان بۆ بەرگیری کە شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک باترین جۆری شێرپەنجەیە لە ژناندا. بۆ نموونە تەنها لە ئەمریکا لەناو 8 ژندا یەکیان تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت. لە وڵاتێکی وەکوو ئێرانێش بە هەر 40 خولەک ژنێک تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت. زیان‌گەیشتن بە DNA و گۆڕانکاری جینەتیک لەوانەیە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە بێت. کێشی زۆر دەتوانێ رێخۆشکەر بێ بۆ شێرپەنجە بەگشتی شێرپەنجەی مەمک بەتایبەتی، کەوابوو بۆمان دەردەکەوێ لایف ستایل کاریگەری زۆری لەسەر بەرگیری لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە هەیە. لەدرێژەدا بەتەماین سیستمێکی خۆراکی ونجاو بناسێنین کە ئەگەری تووشبوون بو شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.

ئەو سەوزەواتانەی گەڵاکەیان سەوزە
کەلەرم، سپیناخ و کاهوو لەم جۆرە سەوزانەن. ئەم سەوزەواتانە دەوڵەمەندن بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی "کارۆتنۆئید" بۆ نموونە بێتاکارۆتێن، لۆتین، زاگزانتین کە بوونی ئەمانە لە خوێندا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکەنەوە.

بنەماڵەی پرتەقاڵ
ئەم گرووپە لە میوەکان ئێمە لە مەترسیی شێرپەننجەی مەمک دەپارێزن. چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، فۆلات و جۆرە جیاوازەکانی ئەنتی‌ئۆکسیدەنت.

ماسییە چەورەکان

ماسییە چەورەکان بۆ نموونە "سالمۆن" و "ساردین"، لێوڕێژن لە ئۆمێگا3  و "سلنیۆم" و کۆمەڵێک ئەنتی‌ئۆکسیدەنت بۆ نموونە "کۆنتاگزانتنین" کە تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیان هەیە. دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە؛ بە خواردنی ماسییە چەورەکان و زەیتە بەسوودەکان(زەیتی زەیتوون و زەیتی ئەڤەکادۆ) دەتوانن ئەم هاوسەنگییە دروست بکەن.

کۆخ و سێو و هەرمێ
لە توێژینەوە جۆراوجۆرەکاندا، میوەکان بەتایبەت سێو و کۆخ و هەرمێ وەکوو دژبەرانی شێرپەنجەی مەمک ناسراون. بۆ نموونە ئەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکانی "پۆلی‌فنێل" کە لە کۆخدا هەن بەرگیری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکەن.

فاسۆلیا
فاسۆلیا دەڵەمەندە بە فایبەر و ڤیتامینەکان و مەوادی کانگایی. فایبەر جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت. بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر 2,571 ژن ئەنجام درا، دەرکەوت کە بەکارهێنانی جۆرەکانی فاسۆلیا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک تا نزیکەی 20٪ کەم دەکاتەوە.

بەهارات و سەوزە بۆنخۆشەکان
بەهارات و سەوزە بۆنخۆشەکان(بۆ نموونە رۆزماری، ئۆرگانۆ، زەردەچێوە و زەنجەبیل) بۆ بەرگیری لە شێرپەنجەی مەمک بەسوودن. ئەم بەهارات و سەوزانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، ئاسیدە چەورەکان و ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved