9/11/2020 07:05 PM

ئەزموونی شیعری شێت

بەکورتی لەسەر کۆمەڵەشیعری شین‌ترین بەتاڵ. نووسینی یوونس ڕەزایی
وەرگیراو لە پێشەکی کتێەبەکە، نووسینی د. رەهبەر مەحموودزادە

"شیعری شێت" ناوی ئەو ئەزموونەیە کە وەکوو رووداوێکی تایبەت، لەم ساڵانەی دواییدا، هەڵس‌وکەوتێکی زمانیی جیای کە پانتای شیعری کوریدا، بۆخۆی دەستەبەر کردووە.
لەڕاستیدا ئەگەر بمانهەوێ هێڵێک بکێشینەوە کە نیشاندەری ئاڵوگۆڕەکانی زمانی شاعیر، لە سەرەتاوە تا ئێستا بێ، دەتوانین بڵێین ئەم هێڵە لە دوو نوختە گۆڕاندا دەچەمێتەوە و دەبێ بە سێ بەش. بەشی یەکەم ئەم ئاراستەیە دەگرێتە خۆ کە لە قەسیدەی "مێژووی شێتی" و تا رادەیەکیش لە سێ شیعری درێژی دوای ئەودا، خۆیا دەبێ.
بەشی دووهەمی ئەم هێڵە، ملە دەسپێکی شیعرە کورتەکانەوە-واتە نوختە گۆڕانی یەکەم- هەتا ئەو هەوارەی "شیعری شێت" دەواری لێ هەڵدەدا و بارگەی لێدەخا. دەخوشێ و دەچێتە پێش. شێعرەکانی نێوەڕاست و کۆتایی ئەم دەفتەرە-بەپێی روانینێک-نموونەی تەواوعەیاری شیعری "شێت"ـن و دەکرێ وەکوو پێش‌نموونەوی (Prototype) ئەم ئەزموونە چاویان لێ بکرێ و بخوێندرێتەوە.
ئەم کۆمەڵەشیعرە، بەڵام، نوختەگۆڕانی دووهەم و بەشی سێهەمی ئەزموونە شیعرییەکانی خاوەنی ئەم دەفتەرە، نەگرێتەخۆ و درێژەی ئەم دیالۆگە شیعرییە، هەڵدەگرێ بۆ دەرفەتێکی‌تر و دیمانەیەکی شاعیرانەی‌تر.
لەبارەی تایبەتمەندیی ئەم بەشەی سێهەمدا-کە رەنگە هێشتا بە تەواوی لە کڵی گووران و رسکانیش نەهاتبێتەدەر-دەتوانم بڵێم ئاوقابوونێک لەو دوو سروشتە شیعرییەی پێشووی تێدا بەدی دەکرێ.
سەرەتایی‌ترین و بەرچاوترین رەفتاری زمانیی شیعری شێت، ترازاب لە پێکهاتەی خەتی شیعر و خەریک‌بوون بە رەفتارێکی ناخەتی و شێوەبازنەیی، بەهۆی بردنەسەری رێژەی چەندپاتەیی (Frequency) یەکەکانی پێک‌هێنەری شیعرە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved