10/11/2020 06:37 PM

زێدان منی خۆش نەدەویست و لەگەڵم نەدەدوا

"سێترخیۆ رگیلۆن" بەرهەمی ئاکادمیای تۆپی‌پێی ریاڵە بەڵام هاوینی 2019 لەسەر بڕیاری ئەم یانەیە بەشێوەی قەرز رەوانەی "سویا" کرا و لەگەڵ ئەم یانەیە پاڵەوانێتی لیگی ئەوروپای کرد بە جەژن. هاوینی ئەمساڵ ئەم یاریزانە گەڕایەوە بۆ ریاڵ بەڵام زێدان رایگەیاند کە واباشە "رلیگۆن" بڕوات بۆ یانەیەکی دیکە. دواجار ئەو بە گرێبەستێکی یەکلاکەرەوە بەڵام بە مەرجی گەڕانەوە، درا بە یانەی "تۆتنهام" ریاڵ تا دوو ساڵ دەتوانێ بە دانی بڕە پارەیەک ئەم یاریزانە بگەڕێنێتەوە.
رلیگۆن سەبارەت بە هۆکاری جیابوونەوە لە ریاڵ گوتی: "من هەموو شتێکم هی ریاڵە و ئەم یانەیە هەمیشە لە دڵمدایە. بەڵام زێدان منی خۆش نەدەویست و لەو کاتەوەی پەیوەست بووم بە یانەی "سۆیا"ـوە قسەی لەگەڵ نەکردووم. دیار بوو کە من هیچ جێگەیەکم لە پلانەکانی ئەودا نەبوو. مانەوە یان جیابوونەوە لە ریاڵ لە دەست مندا نەبوو و هۆکاری دیکەی هەبوو. ویژدانم لەم بابەتەدا ئاسوودەیە. زێدان سەبارەت بە داهاتوو هیچ قسەیەکی بە من نەگوتووە."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved