10/11/2020 06:40 PM

چەند دەرمان بۆ چارەسەریی هەڵامەت کە لە ماڵەوە دروست دەکرێن

کاتێک تووشی هەڵامەت و ئەنلۆئانزا دەبن تەنانەت ئەگەر لە ماڵەوە بمێننەوە و پشووش بدەن هەر ناخۆشە. تێکەڵاوێک لە ئێشی جەستە یاو، لەرز و گیرانی لووت بۆ هەست کردن بەم ناخۆشییە تەواوە. بە خۆشحاڵییەوە ئەو دەرمانانەی لە ماڵەوە دروست دەبن و ئاسەواری هەڵامەت لەناو دەبن زۆرن و دەمانگەڕێننەوە بۆ ژیانی سروشتی خۆمان. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم دەرمانانە ئاشنا دەبین.

سوپی مریشک
لەوانەیە سوپی مریشک دەرمانی هەموو دەردێک نەبێ، بەڵام بۆ چارەسەری هەڵامەت لە ماڵەوە بژاردەیەکی باشە. توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی قاپێک سوپی مریشک و سەوزە، جووڵەی نۆترۆفیلەکان کەم دەکاتەوە. نۆترۆفیل جۆرێک خڕۆکەی سپییە کە جەستە لەبەرانبەر هەوکردندا دەپارێزێت.

زەنجەفیل
هەر لە کۆنەوە باسی تایبەتمەندییە تەندروستییەکانی زەنجەفیل دەکرێت. بەڵام ئێستا  کۆمەڵێک بەڵگەی زانستی دەستەبەر بووە کە تایبەتمەندیی دەرمانیی زەنجەفیل دەسەلمێنێت. خواردنی چەند کوت زەنجەفیلی کوڵاو دەتوانێ کۆکە و ئێشی قوڕگ کەم بکاتەوە.

هەنگوین
هەنگوین تایبەتمەندیی دژە بەکتریایی و دژە میکرۆبی جۆراوجۆری هەیە. خواردنەوەی گیراوەی هەنگوین، چا و لیمۆ دەتوانێ ئێشی قوڕگ کەم بکاتەوە. بەپێ توێژینەوەکان هەنگوین کۆکەش کەم دەکاتەوە.

سیر
سیر مادەیەکی تێدایە بە ناوی "ئالیسین" کە تایبەتمەندیی دژە میکرۆبی هەیە. زیادکردنی سیر بە سیستمی خۆراک نیشانەکانی هەڵامەت کەم دەکاتەوە. تەنانەت لە هەندێک توێژینەودا دەرکەوتووە کە خواردنی سیر بەرگیری کە تووشبوون بە هەڵامەت دەکات.

گیراوەی ئاو و خوێ
تێوەردانی گیراوەی ئاو و خوێ لە قوڕگ، بەرگیری لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە دەکات. ئەم کارە توندیی نیشانەکانی هەڵامەت کەم دەکاتەوە. بۆ نموونە، تێڕادانی ئاو و خوێ ئێشی قوڕگ و گیرانی لووت لەناو دەبات.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved