10/11/2020 06:42 PM

مێلانیا دەنگۆی جیابوونەوە لە ترەمپی رەد کردەوە

مێلانیای هاوسەری ترەمپ یەکێک لە راوێژکارانی پێشووی هاوسەرەکەی بە دەنگو نانەوە تۆمەتبار کرد. "ئوماروسا مانیگوت نیۆمەن"، راوێژکاری سیاسیی دۆناڵد ترەمپ کە گوتبووی پەیوەندیی مێلانیا و ترەمپ کۆتایی هاتووە و خانمی یەکەمی ئەمریکا چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی هاوسەرەکەیەتی و ئینجا لێی جیا ئەبێتەوە. نیۆمەن کە یەکێک لە بەشداربووانی پێشووی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی بەناوبانگی The Apprentice بە پێشکەشکاری دۆناڵد ترەمپیشە لە گفتوگۆ لەگەڵ "لۆرین کلی" گوتبووی مێلانیا لە هاوسەرەکەی دوور کەوتووەتەوە.
پاش شکستی نافەرمی ترەمپ لەبەرانبەر بایدەن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا، کۆمەڵێک دەنگۆ سەبارەت بە داهاتووی سەرۆک‌کۆمار و خانمی یەکەم پاش جێهێشتنی کۆشکی سپی زیاتر لە جاران کەوتووەتە بەرباس. نیۆمەن لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی Unhinged: An Insider’s Account of the Trump White House  کە ساڵی 2018 بڵاوی کردووەتەوە گوتوویەتی: "بە رای من، مێلانیا خەریکی بژاردنی چرکەکانە بۆ ئەوەی ترەمپ لە کۆشکی سپی بڕوات و لێی جیا بێتەوە. ئەگەر مێلانیا هەوڵ بدات دوایین فیشەکی سووکایەتی خۆی لە هاوسەرەکەی بدات و لە سەردەمی بوونی ئەو لە کۆشکی سپی لێی جیا بێتەوە، ترەمپ رێگایەک بۆ سزادانی مێلانیا دەدۆزێتەوە."
 بەڵام زۆر کەس قسەکانی نیۆمەنیان رەد کردووەتەوە، بۆ نموونە "ستێفانی گریشام"ـی وتەبێژی خانمی یەکەمی ئەمریکا و "سارا سەندەرز"ـی راوێژکاری میدیایی دۆنالد ترەمپ. بەڵام بەم حاڵەوە تا ئێستاش دەنگۆکان سەبارەت بە پەیوەندیی ناجێگیری مێلانیا و ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، میدیا و رۆژنامەکان بەردەوامن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved