11/11/2020 07:30 PM

چەند رێکاری سادە بۆ گەشەی خێرای قژ

قژی سەر لەماوەی مانگدا تەنها نیو ئینچ گەشە دەکەن. هەڵبەت شێوازی جۆراوجۆر بۆ گەشەی خێرای قژی سەر هەیە. کاتێک ئەم شێوازانە بزانن قژەکانتان لەماوەیەکی کەمدا گەشە دەستێنیت. لەدرێژەدا چەند دانە لەم شێوازانە دەخەینە روو.

هەموو رۆژێک پێستی سەرتان ماساژ بدەن
هەموو بەیانییەک لەکاتی حەمام کردن یان بەر لەوەی بخەون پێستی سەرتان ماساژ بدەن. ئەم کارە خێرایی سووڕی خوێن لە پێستی سەردا زیاد دەکات و فۆلیکۆلەکانی موو خێراتر خۆراکی پێویست وەردەگرێت.

شامپۆ و جیل کەم بەکار بێنن
بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری شامپۆ و جیل پرۆسەی گەشەی قژی سەر کەم دەکەنەوە. بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری شامپۆ دەبێتە هۆی ئەوەی زەیتانەی لە قژ پێویستی پێی نییە بەردەوام بەرهەم بێن و قژەکان ناسک دەکاتەوە.

ڤیتامینە زەروورەکان بەکار بێنن

دڵنیا بن لەوەی کە ئەو مۆڵتی ڤیتامینەی بەکاری دێنن ئاسید فۆلیک، مەگسیۆم، گۆگرد، بێتاکارۆتین و سیلیسی تێدایە. قژەکانی ئێمە لە پرۆتین دروست بوون و کەوابوو ئەگەر رادەی بەرهەمهێنانی پرۆتین لە جەستەدا بەرز بێتەوە، گەشەی قژیش زیاد دەبێت.

کورت کردنەوەی قژەکان

یەکێک لە باشترین رێگاکان بۆ دڵنیایی کە گەشەی خێرای قژەکان ئەوەیە کە قژەکان لە ماوەی 6 بۆ 8 هەفتەدا جارێک کورت بکرێنەوە. گەشەی قژ کە ریشەوەیە و سەری قژەکان پاش ماوەیەک وشک دەبن، ئەگەر قژەکانیان لە کاتی خۆیدا کورت کەنەوە ئۆکسجینێکی زیاتر دەڕواتە ناو پێستی سەرەوە و خێراتر گەشە دەستێنێت.

 

سەرچاوە: eblogfa

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved