12/11/2020 07:21 PM

رۆبێرت دێنیرۆ: دیکتاتۆرێکی هاوشێوەی هیتلەر و مۆسۆلینی بەڕێوەیە

"رۆبێرت دێنیرۆ"، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی سەرەڕای ئەوەی لە سەرکەوتنی "جۆ بایدن" دڵنیایە، لەوە نیگەرانە ترەمپ دیکتاتۆریەکی هاوشێوەی هیتلەر و مۆسۆلینی دامەزرێنێت و دووبارە دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت. ئەم ئەکتەرە تەمەن ٧٧ ساڵە کە لە ٤ ساڵی رابردوودا یەکێک لە رەخنەگرانی دۆناڵد ترەمپ بووە گوتوویەتی ئەگەر هەیە لەداهاتوودا کەسانێکی هاوشێوەی ترەمپ بگەن بە دەسەڵات.
ئەو لەدرێژەدا لەگەڵ ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا گوتی لە داهاتوودا کەسانێک دێنە سەر کار کە لە ترەمپ زیرەکتر، هەستیارتر و راڕاترن و بڕیارە لەبەر چاوی خەڵک دەست بکەن بە فێڵبازی. دێنیرۆ هەروەها دەڵێ: "بەداخەوە ترەمپ بووەتە سەرچەشن بۆ گەنجەکان و نیشانی داون کە دەتوانن چ کارێکی خراپ ئەنجام بدەن؛ هەر بۆیە واباشە لەگەڵ چوونە دەری لە کۆشکی سپی بەرپرسایەتی کارەکانی بگرێتە ئەستۆ.
دێنیرۆ هەروەها دەڵێ من کەسێکی سیاسی نیم بەڵام کاتێک رەفتارەکانی ترەمپ و هۆگریی خەڵک بۆ ئەم رەفتارانە دەبینم تووشی سەرسوڕمان بووم. ئێستا دەبینم زۆر کەس لەم وڵاتەدا هاوشێوەی من بیر دەکەنەوە و بۆ ئەوانەی ئاوەها بیر ناکەنەوە زۆر خەمبارم. ئەوان ترەمپیان قەبووڵ کرد و دەنگیان پێدا. نازانم بۆ؟ من لە سەرەتاشەوە ئەو پرسیارەم هەبوو. ئەم مرۆڤە چۆن دەتوانێ رەفتاری لەم چەشنە لە خۆی بنوێنێت.
دێنیرۆ لە دوایین وتەکانیدا ترەمپی لەگەڵ گرووپێکی خراپکار هەڵسەنگاند کە باش ناتوانن تەقە بکەن. ئەم کەسانە هیچ ئامانجێکیان بۆ تەقە کردن و پێکان نییە. وەک ئەوەیە بتهەوێ لەگەڵ هێزی راکێشەریی زەوی بەربەرەکانی بکەی.
ترەمپیش لە وڵامی لێدوانەکەی دێنیرۆدا گوتی: "دێنیرۆ کەسێکە کە ئاستی IQـی زۆر نزمە و لە فیلمی "بۆکس‌بازەکان"ـدا زۆری لێدراوە!

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved