14/11/2020 07:25 PM

ماجید مەردووخ روحانی

ماجید مەردووخ روحانی، وەرگیڕ و نووسەری کوردە کە ساڵی 1958 لە گەڕەکی "جەوراوای" سنە لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگدا لەدایکبووە. روحانی خوێندنی خۆی لەبواری کیمیادا تەواو کردووە بەڵام پاش دەرچوون لە زانکۆ زیاتر رووی کردووەتە وەرگێڕان و چاپی بەرهەمەکانی خۆی و نووسەرانی دیکە. ئەم نووسەرە لە بەهاری ساڵی 1980 کاری خۆی لە بەشی کوردی "چاپەمەنی سروش" لە تاران(سەرەڕای دژایەتی بنەماڵەکەی) دەسپێکرد و دوای ئاشنابوون لەگەڵ مامۆستا هەژار هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەم کەڵە نووسەرە درێژە پێدا.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی ماجید مەردووخ روحانی، ساخکردنەوە و چاپی کتێبی "چێشتی مجێور" و "هەنبانە بۆرینە"ـی مامۆستا هەژارە. گرنگترین چالاکی ئەم نووسەر و وەرگێڕە، ساخکردنەوەی گەورەترین فەرهەنگی وشەی(کوردی-فارسی) بە هاوکاری زانکۆی کوردستانی سنەیە کە لە چوار بەرگدا پێشکەش کراوە و بەرگی یەکەمی ساڵی 2009 چاپ کرا.
ماجید مەردووخ روحانی ئێستا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەژی و یەکێکە لە ئەندامانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved