14/11/2020 07:26 PM

ئەو گەنجە عێڕاقییەی بەهۆی جوانیی لەڕادەبەدەرەوە لە سعودیا دەکرا

"عومەر بەرکان" تەمەنی 30 ساڵە، لەدایکبووی عێڕاقە و کاری هونەریش دەکات: هەر لە نووسینی شیعرەوە هەتا ئەکتەری و مۆدڵینگ. ئەم باسە پەیوەندیی بە 7 سال لەمەوبەرەوە هەیە ئەو کاتەی 3 پیاو لە فستیڤاڵێکی فەرهەنگیی لە سعودیا دەرکران و پۆلیسی ئایینی ئەم وڵاتە ئەم کەسانەی بە "لەڕادەبدەر قۆز" وەسف کرد.
سەرەتا گوترابوو کە سێ پیاوی خەڵکی ئیمارات بەهۆی ئەوەی لەڕادەبەدەر جوانن و ئەگەر هەبوو سەردانکەرە ژنەکان بۆ لای خۆیان رابکێشن لەو رێوڕەسمە دەرکراون. هێشتاش ناسنامەی ئەم پیاوانەی خاوەنی جوانییەکی نایاسایین نەدرکاوە بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر شوناس و ناسنامەی یەکێک لەوان درکا: "عومەر بەرکان ئەلغەلا کە دەگەترێ خەڵکی عێڕاقە.


ئەم گەنجە جوانە کە شاعیر و ئەکتەر و مۆدێلیشە، لە پۆستێکدا سەبارەت بە بابەتە گوتی: "جوانیی ژنان لە چاویاندایە چونکە چاو دەرگای چوونە ژوور بۆ دڵیەتی، ئەو شوێنەی وا ئەوین تێیدا نیشتەجێیه". بەپێی زانیارییەکانی ویکی‌پێدیا، عومەر بەرکا ئەلغەلا لەدایکبووی 23ـی سیپتامبەری 1990ـی بەغدایە و بە فەرمانی پۆلیسی ئایینی سعودیا لە فستیڤاڵی فەرهەنگی "جندریە" کە سالی 2013 بەرێوە چوو لەگەڵ دوو پیاوی دیکە بەتاوانی جوانی و سەرنجڕاکێشبوون دەرکران.
بەڵام بەرپرسانی ئیماراتی دەڵێن دەرکرانی ئەڵغەلا پەیوەندیی بە جوانی و سەرنجڕاکێشییەوە نییە و گوتوویانە ئەلغەلا لە رێوڕەسمەدا رەفتار و کردەوەی نەشیاوی ئەنجامداوە.
لە کەناڵە هەواڵنێرییەکانی جیهاندا نازناوی "تەڕپۆشترین" و "جوانترین: پیاوی عەرەبی پێبەخشرا.

 

سەرچاوە: independent

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved