14/11/2020 07:28 PM

چەند راستیی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە وڵاتی بەڕازیل

دیارە هەر گەل و وڵاتێک نەریت و فەرهەنگی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام لە ژیانی رۆژانەدا بەتایبەت لەم سەردەمەدا ئەگەر نەڵێین هەموو وڵاتان هاوشێوەن، دەتوانین بڵێین زۆریش لە یەک دوور نین. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ هەندێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی وڵاتی بەڕازیل بکەین کە تەواو جیاوازە و لەوانەیە بۆ زۆر کەس مایەی سەرسوڕمان بێت.

ئەگەر بتانهەوێ ئۆتۆمبێلەکەتان پارک بکەن، بەخێرایی پاسەوانێکتان دەست دەکەوێت

ئێوە ئۆتۆمبێلەکەتان لە جێگایەک پارک دەکەن(جێگایەک جگە لە پارکینگی گشتی) و کەسێک دێت و پێشنیارتان پێ ئەدات کە ئاگاداری لە ئۆتۆمبێلەکەتان بکات و ئەویش دەوەستێ تا ئێوە دێنەوە و ئینجا دەڕوات. ئەم کەسانە زۆر جار بۆ ئەم کارە هیچ پارەیەک وەرناگرن!

فڵچە و هەویری ددانیان هەمیشە پێیە

هەندێک لە بەڕازیلییەکان لە پاش هەر خواردنێک، جا لە کاتی دەوام بێت یان کە کافەتریا، ددانەکانی خۆیان دەشۆن. جگە لەوە لەوانەیە لەگەڵ کەسانێک رووبەڕوو ببنەوە کە پێش ئەوەی بڕۆن بۆ توالێتیش دەستیان دەشۆن.

لە بەڕازیل بە سەدان زمان قسە دەکرێت

ئەو گەشتیارانەی سەردانی بەڕازیل دەکەن لایان وایە خەڵکی ئەم وڵاتە بە زمانی ئیسپانیایی قسە دەکەن، بەڵام زمانی فەرمی بەڕازیل پورتوگالییە و 98٪ـی خەڵکی ئەم وڵاتە بەم زمانە قسە دەکەن. زمانی پورتوگالییە تەنها نموونەیەک لەو سەدان زمانەیە کە لە بەڕازیل قسەی پێدەکرێت، لەناو خەڵکی خۆجێی ئەم وڵاتەدا زیاتر لە 200 زمان بوونی هەیە.

رەنگی زەرد پڕ لاینگترین رەنگە بۆ قژ

کاتێک باسی ژنانی بەڕازیلی دەکرێت، ژنێک بە قژێکی رەشەوە دێتە بەر زەینمان. بەڵام بەپێچەوانەی ئەم وێنا زەینییە، زۆرینەی ژنانی بەڕازیلی حەز دەکەن قژیان زەرد بکەن.

بەڕازیلییەکان حەزیان لە قاڵی نییە
بەڕازیلییەکان حەز نەکەن قاڵی راخەن. هۆکارێکی ئەوەیە کە شۆردنەکەی ئەستەمە و پاشان هیچ جوانییەکی تێدا نابینن! ئەوان تەختی ماڵەکانیان بە دار و بەردی گرانیت دەڕازێننەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved