15/11/2020 07:15 PM

نیشانەکانی ناتەندروستیی جەرگ

ئەو شتانەی کە بەرگیری لە کارکردی جەرگ یان گەشەی دووبارەی خانەکانی پاش زیان پێگەیشتن بکات، ئەگەر هەیە ژیانی کەسەکە بخاتە مەترسییەوە. بۆ نموونە کاتێک جەرگ بە باشی کار ناکات، بەهۆی کۆبوونەوەی "بیلی رۆبین" کە مادەیەکی زەردە لە ناو خوێندا، پێست و چاو زەرد دەبێت. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی ناتەندروستیی جەرگ دەخەینە روو.

ئێشی زگ
هەست بە کزانەوە یان ئێشی زگ، ئەستووربوون یان ئێش لە بەشی سەرەوەی زگ نیشانەی کێشەی جەرگە. بەشی زۆری زگ لە جەرگ پێکهاتووە و لە لای راستی زگدا هەڵکەوتووە. کاتێک دەورووژێت، دەتوانن هەستی پێبکەن.

خورانی پێست
ئەم کێشیە یەکێک لە نیشانەکانی ورووژانی بۆرییەکانی کیسەی سەفرایە. ئەمە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە بۆرییەکانی سەفرا لە جەرگدا لەناو دەبات و بەگشتی نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام یەکێک لە سەرەتاییترین نیشانەکانی ئەم کێشەیە خورانی پێستە.

زەردیی پێست یان چاو

کاتێک جەستە خانە خوێنییەکان دەشکێنێت، یەکێک لە بەرهەمەکان مادەیەکی زەردە کە ناوی "بیلی رۆبین"ـە. جەرگێکی تەندروست هیچ کێشەیەکی بۆ خستنە دەری بیلی رۆبین نییە، بەڵام جەرگی ناتەندروست بیلی رۆبین لە خوێندا کۆ دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی زەردیی چاو و پێست. ئەم نەخۆشییە ناوی زوەدووییە.

زیادبوونی کێشی جەستە
ئەگەر لەنەکاو و بێ‌هۆ لەگەڵ زیادبوونی کێشی جەستە رووبەڕوو بوونەوە، لەوانەیە هۆکارەکەی ناتەندروستیی جەرگ بێت. زیادبوونی کێش دەتوانێ نیشانەی "سیرۆز"ـی جەرگ بێت. سیرۆز نەخۆشییەکە کە بە ئارامی گەشە دەکات و دەبێتە بەشێک لە جەرگ و دەمارە خوێنییەکانی دادەخات.

بێ‌ئیشتیابوون
بێ‌ئیشتیایی یەکێک لە نیشانە باوەکانی ناتەندروستیی جەرگە و نەبوونی هەستی برسییەتی شتێکە کە دەبێ وەکوو هۆشدارییەک لێی بڕوانن.

 

سەرچاوە: mayoclinic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved