15/11/2020 07:17 PM

ئەگەری بەرکەوتنی زەوی و هەسارەی ئاپۆفیس لەساڵی 2068ـدا

هەزاران هەسارەی بچووک لە بۆشایی ئاسماندا دەسووڕێنەوە کە ناسا و ئەو رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتانەوە ئەمانەیان بە وردی چاوەدێری کردووە. یەکێک لەم هەسارە بچووکانە کە بە ئەندازەی تاوەری ئیفڵە ناوی "ئاپۆفیس/ Apophis"ـە ە لەوانەیە ساڵی 2068 لەگەڵ زەوی لە یەک بدرێن.
زانایانی دامەزراوەی ئەستێرەناسیی زانکۆی هاوایی توانیان دیاردەی "Yarkovsky Acceleration" لەسەر هەسارەی ئاپۆفیس بدۆزنەوە. ئەم دیاردەیە لە هێزێکی زۆر لاواز لەسەر شتێک کە بەهۆی تیشکێکی گەرم دروست بووە. بە واتایەکی‌تر تیشکی خۆر دەتوانێ ئاراستەی هەسارەکان بگۆڕیت.
زانایان بەر لەم دۆزینەوەیە لەسەر ئەو بڕوایە بوون کە ئەگەری بەرکەوتنی ئاپۆفیس لەگەڵ زەوی لەئارادا نییە. بەڵام، بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەم هەسارەیە هەموو ساڵێک، نزیکەی 170 مەتر لە مەداری خۆی دوو دەکەوێتەوە و ئەمەش ئەگەری پێکدادرانی ئەم هەسارەیە لەگەڵ زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
زانایان لە ساڵی 2004ـەوە سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە ئاپۆفیسن و ساڵی 2013 رایانگەیاند کە ئەگەری بەرکەوتنی ئەم هەسارەیە لەگەڵ زەوی سفرە. بەڵام ئێستا دەگوترێت لە 13ـی ئاڤریلی 2029 ئەوەندە لە زەوی نزیک دەبێتەوە کە بە چاو دەبیندرێت. بەشێک لە توێژەران لەسەر ئەو بڕوایەن کە زانستی مرۆڤ تا ساڵی 2068 بە ئەندازەیەک گەشە دەستێنێت لە بتوانێت بەرگیری لەم بەرکەوتنە مەترسیدارە بکات

 

سەرچاوە: slashgear

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved