15/11/2020 07:18 PM

کتێبی "فەلسەفەی ئەخلاقی مودێرن"

فەلسەفەی ئەخلاق یەکێک لە لقەکانی فەلسەفەیە کە جەخت دەکاتە سەر کردەوەی تاک و سنووری نێوان چاک و خراپ، خێر و شەڕ و بەگشتی دووانە لێکدژەکان. هەڵبەت ئەم پێناسەیە لە فەلسەفەی ئەخلاق زۆر زۆر کورت و ناتەواوە و دەتوانین بڵێین تەنانەت کلاسیکیشە چونکە فەلسەفەی مۆدێڕن و پاش ئەو پێناسە دیکەیان لە ئەخلاق(مۆراڵ) خستووە روو کە دەبێ بە چڕ و پڕی باسی لەسەر بکرێت.
کتێبی "فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن" یەکێک لەو دەگمەن هەنگاوانەیە لە پانتای رۆشنبیری کوردیدا کە هەوڵی داوە فەلسەفەی ئەخلاق بەگشتی و فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن بە هۆگرانی ئەم زانستە بناسێنێت. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتار پێکهاتووە کە سەرجەمیان وەرگێڕدراون و بابەتی سەرەکی هەموویان فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرنە.
ئەم کتێبە لەلایەن تیمێکی وەرگێڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرهەم هاتووە و چاپەمەنی "خانی"ـیش چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved