16/11/2020 07:27 PM

پڕحەشیمەت‌ترین شاری جیهان لەکوێ هەڵکەوتووە؟

ژمارەی دانیشووانی جیهان رۆژ لەدوای رۆژ زیاد دەکات و رێژەیەکی زۆر لەم حەشیمەتە لە گەورەشارە گرنگەکانی جیهان بڵاوبوونەتەوە و ژیانیان خاوەنی کواڵیتییەکی بەرزە. بەشێک لە شارەکانی جیهان لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان رووبەڕوو بوونەتەوە. لەم بابەتەدا لیستی شارە قەرەباڵغەکانی جیهان بەپێی حەشیمەت دەخەینە روو.

تۆکیۆ، ژاپۆن

تۆکیۆ پڕحەشیمەت‌ترین شاری جیهانە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی 2016ـدا نزیکەی 38 ملیۆن کەس بووە. تۆکیۆ بەهۆی دیزاینی مۆدێرن، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و شەقامە قەرەباڵغەکانی بەناوبانگە.

دێهلی، هیند

دێهلی لە باکووری هیند جێگیر بووە. ئەم شارە پلەی دووەم شاری پڕحەشیمەتی جیهانی هەیە و چاوەڕوان دەکرێ لە ساڵاکانی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەرزتر بێتەوە. حەشیمەتی ئەم شارە لە ساڵی 2016ـدا 26,454,000 بووە.

شەنگەهای، چین

شەنگەهای بە پڕحەشیمەت‌ترین شاری چین دێتە ئەژمار. ئەم شارە جگە لەوەی یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەکانی جیهانە، یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی جیهانیشە و لەڕاستیدا ناوەندیی ماڵیی چینە. حەشیمەتی ئەم شارە لە ساڵی 2016ـدا 24 ملیۆن کەس بووە.

بومبای، هیند

یەک وێنە پێمان نیشان دەدا کە بومبای دەبێ شارێکی پڕحەشیمەت بێت. بومبای جگە لەوەی یەکێک لە قەبارەباڵغترین شارەکانی جیهانە، خاوەنی داراییەکە بە بڕی 280 ملیۆن دۆلار. حەشیمەتی ئەم شارە لە ساڵی 2016ـدا 21,257,000 بووە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved