16/11/2020 07:29 PM

چۆناوچۆن کۆتایی بە پەیوەندییەکی ژەهراوی بێنین؟

ئێوە عاشقی ئەون، بەڵام لە پەیوەندییەکی سۆزدارانەی ژەهراویدا گیرتان خواردووە. شەوانە لەجیاتی پشوودان و خەوتن، لە زەیتاندا لەگەڵ خۆتان شەڕ دەکەن. کۆمەڵێک پرسیاری بێ‌وڵام و ئازاردەرتان هەیە: بۆچی رەفتارەکانی ناگۆڕیت؟ بۆ سەرنج ناداتە گلەییەکانی من؟ لەوانەیە ئێوە زۆرتان هەوڵ دابێت و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە جێهێشتن فێر بن. لەدرێژەدا چەند رێگەچارە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە دەخەینە بەرباس.

یارمەتی وەرگرن
کەسەکان دەگەڕێنەوە بۆ پەیوەندییە ژەهراوییەکانی خۆیان چۆنکە ئەوە تەنیا پەیوەندییەکە کە دەیناسن و ناچارن بگەڕێنەوە بۆ ئەم چوارچێوە رووخاوە. ئەم کەسانە لەکاتی ئاوەهادا پێویستیان بە یارمەتی ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێکانیان هەیە.

هەستەکانی خۆتان دەرببڕن
یەکێک لەو کارە زەروورانەی کە دەبێ لە پەیوەندییە ژەهراوییەکاندا ئەنجامی بدەن، دەربڕینی هەستەکانی خۆتان بە هاوبەشەکەتان. گرنگ نییە لەگەڵ کێ لەپەیوەندیدان. قسەکردن سەبارەت بە هەستە نەرێنییەکان دواجار شەڕی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو هەوڵ بدەن هەستە ئەرێنییەکانتان دەرببڕن.

بڕیار بدەن
پاش ئەوەی هەستەکانتان دەربڕی دەبێ بڕیار بدەن کە ئەم پەیوەندییە بایەخی ئەوەی هەیە هەوڵی بۆ بدەی یان بیپارێزی؟ بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە، بیر لە دژکردەوەکانی لایەنی بەرامبەرتان بکەنەوە. ئایا ئەو بەرگری لەخۆی دەکرد؟ یان تووڕە دەبوو و لۆمەی دەکردن؟ هەر کام لەمانە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی دەبێ ئەم پەیوەندییە جێبهێڵن.

لەسەر بڕیارەکەی خۆتان سوور بن
بەگشتی پاش ئەوەی کەسێکت جێهێشت تاسەی دەکەیت. ئەم بابەتە سروشتییە. مێشکی ئێمە حەزی لەوەیە بیرەوەرییە باشەکان بخاتەوە یادمان و خراپەکان فەرامۆش بکات. هەندێک جار تاسەکردن مرۆڤ بەو قەناعەتە دەگەیەنێت کە دووبارە بڕۆینەوە بۆ لای و پەیوەندییەکە دەست پێبکەینەوە. بەڵام هەوڵ بدەن بڕیارەکەی خۆتان پێشێل نەکەن و لەسەری سوور بن.

 

سەرچاوە: psychologytoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved