مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکەی و نزیکی لە ناوەندی شار لە رۆژئاوای شارەوە، دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: بەھۆی نەگونجاوی شوێنەکەی و نزیکی لە ناوەندی شارو شوێنی نیشتەجیبوون، مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی کە دەکەوێتە رۆژئاوای شار دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو. لە دیوانی پارێزگای سلێمانی و بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی گواستنەوەی مەیدانەکە بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە گواستنەوەی مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی و ڕێکارە کارگێڕی و ئارامی و خزمەتگوزاری و ژینگەیی و تەندروستیيەکان بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure