17/11/2020 06:09 PM

سەرنجڕاکێشترین دیمەنە سروشتییەکانی جیهان

سروشتی جوان و سەیروسەمەرەی زەوی لە زۆرینەی ناوچە جوگرافییەکانی جیهان ئێمە تووشی سەرسوڕمان دەکات. کۆمەڵێک دیاردە لەم هەسارە خاکییەدا هەیە کە زۆر ئەستەمە بڕوا بە بوونەکەیان بکەیت. لەم بابەتەدا لەگەڵ بەشێک لەم دیمەنانە ئاشنا دەبین.

تاڤگەی خوێن لە جەمسەری باشوور


لە بەشێک لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی جەمسەری باشوور، تاڤگەیەکی سوور هەیە کە وەکوو جۆگەلەی خوێن لەسەر سەهۆڵە سپییەکانی ئەم ناوچەیە خۆی دەنوێنێت. بەپێی توێژینەوەکان هۆکاری ئەم سووربوونە بوونی ئاسنی ئۆکسید کراوە لە ئاوی سوێردا.

کەنارە پڕئەستێرەکانی ماڵدیڤ


لە ماڵدیڤ دورگەیەک هەیە بە ناوی "وادهۆ" کە ئاسمانی پڕ ئەستێرە لەگەڵ هەر شەپۆلەکانی دەریا دەگاتە کەنار و وا دێتە بەرچاو کە ئاوی دەریا لە پاەڕاوێزی کەنارەکە تیشکی ئەستێرەکان دەنوێنێتەوە. هۆکاری ئەم دیمەنە جوانە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک بوونەوەری زۆر وردن بە ناوی "فیتۆپلانکتۆن"ـەکان.

کۆڵەکە درەوشاوەکانی مۆسکۆ


یەکێک لە سەیروسەمەرەترین و جوانترین دیاردەکانی جیهان لە ئاسمانی مۆسکۆ روو دەدات. کاتێک دەڕواننە ئاسمان، کۆمەڵێک کۆڵەکەی درەوشاوە دەبینن کە پێدەچێ لە سەرچاوەیەکی تیشکی لەیزر کە لەسەر زەوی چەقێندراون بەرهەم هاتوون؛ بەڵام ئەم کۆڵەکانە بەرهەمی گەرانەوەی تیشک لەسەر دەنکە سەهۆڵەکانی ناو هەوا یان ئەو هەورانەن کە نزیک لە زەوین.

گەورەترین ئاوێنەی جیهان لە بۆلیوی


لە دەریاچەی خوێی بۆلیوی هیچ ئاوێک بوونی نییە، بەڵام لە کاتی بارینی  باراندا، ئاستێکی کەمی ئاو ئەو شۆرەکاتە تەختە دادەپۆسێت و وێنەی ئاسمان زۆر بە جوانی دەنوێنێتەوە. لەم ناوچەیە ئاسمان و زەوی هاوسنووری یەکن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved