17/11/2020 06:15 PM

بەم خۆراکانە هەستەوەری(ئالەرژی) چارەسەر بکە

هەستەوەری یان ئالەرژی کاتێک دروست دەبێت کە سیستمی بەرگری بەنیسبەت "ئالەرژن"ـێک دژکردەوە بنوێنێت و وەکوو هێرشبەرێک بیناسێت و بۆ ئەوەی لەناوی ببات بەربەرەکانی لەگەڵ دەکات. سیستمی بەرگری بۆ پاراستنی جەستە، کۆمەڵێک ئەنتی‌بادی بەرهەم دێنێت بە ناوی "ئیمێنۆگلۆبین. ئەم ئەنتی‌بادیانە دەبنە هۆی ئەوەی هەندێک لە خانەکان، مادە کیمیاوییەکان(بۆ نموونە هیستامین) روانەی ناو خوێن بکەن بۆ ئەوەی جەستە لەبەرانبەر ئالەرژنەکاندا بپارێزن، ئەم دژکردەوانە کاریگەری لەسەر لووت و چاو و قوڕگ دادەنێن کە هەندێک جار ئازارمان دەدات. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ئەم مادە خۆراکیانەی خوارەوە بەکار بێنن.

هەنگوین: دەتوانن هەنگوین لەگەڵ چا، نان یان بە تەنیا بەکار بێنن. هەنگوینی خۆماڵی جەستە لەبەرامبەر تۆزی دار و گیاکان دەپارێزێت
زەنجەفیل: کوتێکی فرێش و پاککراوی زەنجەفیل هەڵگرن. ئاوی کوڵاوی لێ زیاد کەن و بە ماوەی 5 بۆ 10خولەک بوەستن. دەتوانن بۆ شیرین کردنی ئەم گیراوەیە هەنگوینیش بەکار بێنن.
چای سەوز: ئەم خواردنەوە بەتامە کارکردەکەی هاوشێوەی "ئەنتی‌هیستامین"ـە. خوارنەوە 1 یان 2 کوپ چای سەوز لە رۆژدا هەستەوەری جەستە کەم دەکاتەوە.
چای بەیبوون: خواردنەوە رۆژانەی 2 بۆ 3 کوپ چای بەیبوون دەتوانێ رادەی ئالەرژی کەم بکاتەوە. ئەم گوڵە جوانە بەشێوەی جەوهەری دژە-ئالەرژییەکی سروشتییە.
ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ باشترین چارەسەری ماڵییە بۆ هەستەوەرییە جۆراوجۆرەکان. گیراوەی ئاوی کوڵاوی ساردەوەبوو، ئاوی لیمۆ و هەنگوین نیشانەکانی هەستەوەری لادەبات.
سرکەی سێو: ئەگەر مێروویەک پێوەی داون و گیانتان لیری دەرکردووە، سرکەی سێو زۆر کاریگەر دەبێت. ئەم سرکەیە لەگەڵ هەندێک ئاو تێکەڵ کەن و بە لۆکە لەو جێگایەی بدەن کە تووشی ئالەرژی هاتووە و لیری دەرکردووە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved