17/11/2020 06:18 PM

راستییەکانی ژیانی 45ـەمین سەرۆکی ئەمریکا

بەرز و هێرشبەرانە قسە دەکات. ئەو هەمیشە ئامادەیە لە مشتومڕێکی توندا بەشداری بکات، بەڵام بەم هەموو تایبەتمەندییە سەیروسەمەرەیەوە 45ـەمین سەرۆکی ئەمریکایە و بە ئەگەری زۆر تەنها 2 مانگی دیکە میوان کۆشکی سپی دەبێت. هەڵبژاردنی "دۆناڵد ج.ترەمپ" وەکوو سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، قسە و باسێکی یەکجار زۆری لێکەوتەوە کە لە مێژووی سیاسیی ئەمریکدا کەم‌وێنە بوو. ئەو توانی شکست بە "هیلاری کلینتۆن"، سیاسەتمەداری دێرین، لێزان و خاوەنی لاینگرانێکی زۆر بەهێز بهێنێت. دۆناڵد ترەمپ شکست و سەرکەوتنی زۆر بووە و میدیاکان بەردەوام حەزیان لە رووماڵ‌کردنی کردەوە قسەکانی بوون. بەو ستایلی قژ و قسە تەوساویانەوە، دۆناڵد ترەمپ بوو بە یەکێک بەناوبانگترین و سەرنجڕاکێشترین روخسارەکانی مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان. لەدرێژەدا بەشێک لە راستییەکانی ژیانی ترەمپ دەخەینە روو.
1-ناوی تەواوی "دۆناڵد جۆن ترەمپ"ـە
2-تەمەنی دۆناڵد ترەمپ 74 ساڵە. ئەو لە 14ـی ژووەنی 1946ـدا لە نیۆرک لەدایکبووە.
3-ترەمپ تا ئێستا لە سێ لایەنی نزیک بووەتەوە. ئەو لە ساڵی 2011ـەوە تا 2013 خۆی بە سەربەخۆ دەزانی، لە 1987ـەوە تا 2009 خۆ بە دیموکرات دەزانی و ئێستا سەرۆک‌کۆماریکە کە هزری کۆماری هەیە.
4-ترەمپ تا ئێستا سێ جار هاوسەرگیری کردووە. سەرەتا لەگەڵ "ئیوانا زلنیکووا" لە ساڵی 1977ـەوە تا 1991. لەدرێژەدا لەنێوان ساڵەکانی 1993 تا 1999 لەگەڵ "مارلا میپلز" دەژیا و لەکۆتاییدا ساڵی 2005 لەگەڵ "ملانیا ناوس" زەماوەندی کرد و تا ئێستاش بەردەوامن.
5-ئەو چوارەمین مناڵی بنەماڵەکەیەتی.
6-ترەمپ لە جگەرە دەکێشت و نە کحولیش دەخواتەوە. مەرگی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی واتە برا گەوەکەی(رێد جۆنیۆر) بووە هۆی ئەوەی ئەم بڕیارە بدات.
7-دۆناڵد ترەمپ بە رەگەز ئەڵمانی-سکاتکەندییە.
8-دارایی بنەماڵەی ترەمپ لەو کاتەوە رووی لە زیادبوون کرد کە باوەگەورەی واتە "فرێدریک ترەمپ" بە رێستۆرانت و بەکرێدانی ماڵ لە شارەکانی سیاتەل و کلۆندایک لە کەنەدا توانی سامانێکی زۆر کۆ بکاتەوە.
9-چوار جار بۆ ئەوەی رەوانەی عەسکەری نەکرێت دەرچوون لە زانکۆی دەخستە دواوە.
10- مناڵەکانی ترەمپ بریتین لە: ئیوانکا، دۆناڵد جۆنیۆر و ئێریک لە هاوسەری یەکەمی، تیفانی لە هاوسەری دووەمی و کوڕەکەی واتە بارۆن لە هاوسەری سێهەمی کە ساڵی 2006 لەدایکبووە.
11- ترەمپ سەر بە کڵێسای مەشایخی پرۆتێستانە کە لقێکە لە یایینی کرستیانی و کۆمیتەیەک لە کەسانی بەساڵاچوو بەڕێوەی دەبەن.
12-دارایی ترەمپ لە 2020ـدا 2/5 ملیۆن دۆلار بەراورد کراوە.

 

سەرچاوە: thefactsite

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved