كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌شته‌كان راگیران، بڕیاردراوه گه‌شته‌كانی بۆ ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی وڵاتی ئه‌وروپا له 15ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا ده‌ستپێبكاته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه، كیفاح حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه له راگه‌یانراوێكدا وتی: دوای كاراكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئاسمانی عیراقی، بڕیاردراوه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی (به‌رلین، دۆسلدۆرف، فرانكفۆرت، له‌نده‌ن، كۆپنهاكن) ده‌ستپێبكاته‌وه. راشیگه‌یاندووه: فه‌رمانكراوه به سه‌رجه‌م نووسینگه سه‌ره‌كییه‌كان و وه‌كیله‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه پێشوازی له هاووڵاتیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌كانیان. وتووشیه‌تی: بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بۆ كۆمپانیاكان، بڕیاردراوه به كاراكردنه‌وه‌ی شێوازی پێشووی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌كان و پێشكه‌شكردنی ده‌رخسته‌و خزمه‌تگوزاری زیاتر. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure