17/11/2020 09:35 PM

ئاسانكاری بۆ سه‌ردانیكارانی پێشانگای كتێبی سلێمانی ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ سه‌ردانیكارانی دووه‌مین پێشانگانی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له ‌سلێمانی، پاس بۆ هاتوچۆی سه‌ردانیكارانی پێشانگا دابینكراوه‌و بێ به‌رامبه‌ره‌.

سه‌ردانیكاران ده‌توانن هه‌موو ڕۆژێك له‌ سه‌عات 9:15 به‌یانییه‌وه‌ بۆ 6ى ئێواره له ‌به‌رده‌م باخی گشتی به‌رامبه‌ر هۆتێڵ پالاس سواری پاس بن به ‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی پێشانگای كتێب.

شایانی باسه‌ سه‌ردانیكاران ده‌بێت ڕێنماییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا له‌به‌رچاو بگرن.

دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی سلێمانی له‌ ڕۆژی 18-11-2020 ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی 27-11-2020 كۆتایی پێدێت.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved