18/11/2020 03:02 PM

بەشێک لە فیلمە سەرکەوتووەکانی سینەمای ئەڵمانیا

سینەمای ئەڵمانیا بەگشتی لەژێر کاریگەریی مێژووی پڕ هەوراز و نشێوی ئەم وڵاتە، جەختی لەسەر بابەتی جۆراوجۆر کردووەتەوە، بۆ نموونە شەڕ، حیماسەت، خۆشەویستی و دێوەزمەی نوستووی فاشیزم. تێگەیشتن لە فیلمە ئەلمانییەکان یەکێک لە ئەستەمترین ئەزموونە هونەرییەکانە و لە ساڵی 2000 بۆ ئەم لاوە توانیویانە زیاترین خەڵاتی ئۆسکاری فیلمە بیانییەکان دەستەبەر بکەن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانەیان ئاشنا دەبین.

کەشتی، 1981
ئەم فیلمە حیماسییە ئێستاش فیلمێکی ئەمڕۆییە و باسی ژێردەریای "یۆبۆت"ـی ئەڵمانییە لە ماوەی شەڕی جیهانی دووەمدا کە لەسەر ئاوەکانی ئەقیانووسی ئەتڵەسە. دەگوترێ ماکێتی ئەم ژێردەریاییە بە ئەندازەی خودی ژێردەیاییەکە گەورە دروست کراوە و هەر بۆیە فیلمێکی پڕ خەرج بووە.

بەربوونەوە، 2004
ئەم فیلمە بەربژێری خەڵاتی ئوسکار بووە و لە دەروەی سنوورەکانی ئەڵمانیاش ناوبانگی زۆرە. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکان ئەم فیلمە، دەورگێڕانی "برۆنۆ گانتس"ـە لە رۆڵی هیتلەردا کە زۆر هاوشێوەی هیتلەرە. بەشێک لە سێکانەکانی ئەم فیلمە لە یوتوب بڵاوبوونەتەوە بەتایبەت ئەو کاتانەی هیتلەر قسە دەکات و تەنانەت کێشەی هەندێک کەسیش دروست کرد.

ماڵاوا لینین، 2003
کاتێک بیر لە ئەڵمانیای رۆژهەڵاتی و پایتەختەکەی دەکەنەوە، تەنها شتێک کە دێتە زەینتانەوە، کۆمیدییە بەڵام ئەم فیلمە لە چوارچێوەی کۆمیدیدا، چاوێکی بەسەر ئاڵوگۆڕەکانی کۆمەڵگای ئەڵمانیادا خشاندووە. ئەم فیلمە چیرۆکی حەشاردانی رووخانی دیواری بەرلین و رووخانی حکومەتی کۆمۆنیستی لەچاوی دایکە نەخۆشەکەیەتی لە سۆشیالیستیکی توندڕەوە.

 

سەرچاوە: thelocal

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved