ئایا تا ئێستا بیرتان لەوە کردووەتەوە کە بۆچی سەرەڕای ئەوەی سیستمی خۆاردنتان کۆنتڕۆڵ دەکەن بەڵام کێشتان بەردەوام زیاد دەکات؟ دابەزینی کێش تەنها بە بژاردنی کالۆری و یان خۆپاراستن لە خواردنی خۆراکێکی تایبەت دەستەبەر نابێت. بۆ دابەزاندنی کێش 3 خاڵی گرنگ هەیە کە دەبێ پەیڕەو بکرێن. لەدرێژەدا لەسەر ئەم سێ خاڵە دەدوێین سیستمی خۆراکی گونجاو رجێم کردن، باوترین شێوازە بۆ دابەزاندنی کێش کە ئەگەر بە دروستی ئەنجام بدرێت دەتوانن 3 بۆ 50 کیلۆگرام لە کێشتان لەناو ببەن. خواردنەکانی ئێستا بەگشتی کالۆریان زۆرە و بەخێرایی کێش زیاد دەکەن. کەوابوو هەوڵ بدەن سیستمی خۆراکەکەتان دەوڵەمەد بێ بە سەوزەوات، میوە و دانەوێڵە. خواردنی گۆشتی سوور کەم بکەنەوە و و بۆ دابین کردنی پرۆتین، مریشک و ماسی بخۆن. لایف ستایل ئەوەی کە سیستمی خۆراکتان کۆنتڕۆڵ دەکەن شتێکە و ئەوەی کە لایف ستایلێکی گونجاوتان ببێت شتێکی دیکە. ئەگەر لایف ستایلێکی تەندروست پەیڕەو بکەن، رجێم کردن کاریگەری دەبێت. کەوابوو هەوڵ بدەن خۆتان لە جگەرەکێشان یان خواردنەوەی کحول بپارێزن. هەروەها واز لە بێجووڵەیی و دانیشتنی زۆر بهێنن و چالاکیی جەستەییان زیاد بکەن. وەرزش کردن لەنێوان ئەو سێ خاڵە گرنگەدا، وەرزش کردن لەهەموویان گرنگترە. ئەو کەسانەی رجێم دەکەن بەگشتی وەرزش ناکەن چونکە بە بۆچوونی ئەوان کارێکی سەختە. بەڵام هیچ هیوایەک بەبێ تێکۆشان دەستەبەر نابێت. وەرزش پێکهاتەی ماسولکەکان بەهێز دەکات، بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان دەکات و هەروەها سەقامگیری ژمارەی کێشی جەستەی لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە: fitnessmagazine
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure