18/11/2020 03:05 PM

ئەو پیاوەی 95٪ـی جەستەی تاتۆ کردووە!

ئەو پیاوەی تەواوی جەستەی تاتۆ کردووە ئێستا بەتەمایە گۆڕانکارییەکی گەورەی دیکە لە جەستەی خۆیدا دروست بکات و ئەویش هەڵکەندنی ژمارەی 6ـە لەسەر کەللـەسەری. "ڤیکتۆر پێرالتا رۆدریگەز" کە ئەکاونتێکی بە ناویشانی @Victor-H-Peralta لە ئینستاگرام هەیە تاتۆی زیاتر لە 80 پسپۆڕی تاتۆی جیهانی لەسەر جەستەی هەیە و لە ژێر قاچیەوە هەتا تۆقی سەری بە تاتۆ داپۆشراوە.
ئەو دەڵێ ئەم گۆڕانگارییە یەکەم هەنگاوە بۆ هەڵکەندنی ژمارەی 666 لەسەر کەللـەسەر، ئەو ژمارەیەی کە لەگەڵ دژە-مەسیح یان هەمان شەیتان لە پەیوەندیدایە. بەڵام ڤیکتۆر پێداگرە کە ئەم کارە هیچ واتایەکی ئایینی بۆ ئەو نییە و ئەم کارە سەرەڕای بۆچوونی نەرێی کەسانی ئایینی ئەنجام دەدات.
ئەم پیاوەی کەوا خولیای تاتۆ کردنە لەدرێژەدا دەڵێ: "هەڵکەندنی یەکێک لە ژمارەکان نزیکەی کاتژمێرێکی پێچوو و بەهۆی بەرنامەکانی دیکەمەوە لەوە زیاتر نەمتوانی و خستمانە کاتێکی دیکە. جاری دووەم و سێهەم کاتێکی کەمتری پێچوو." ئەو لەدرێژەدا دەڵێهەڵکەندنی ژمارەی 6 لەسەر کەللـەسەری بە بەکارهێنانی دەرمانی بێهۆش کردن ئەنجام دراوە و گوتوویەتی لەکاتی تاشینی پێستی سەرم زۆرم ئازار پێگەیشتووە. ڤیکتۆر سەبارەت بەم گۆڕانکاریانەی بەسەر جەستەی خۆی هێناوە دەڵێ: "پێشتر 7 برینم لە جەستەی خۆم کردبوو. یەکەم جار ساڵی 2009 ئەنجامدرا کە بۆ بەڵگەفیلمێکی نەشناڵ جیۆگرافیک بوو. بە ئەگەری زۆر گۆڕانکاری هاوشێوەی ئەوانەی ئێستا لەداهاتوودا ئەنجام دەدەم بەڵام جارێ کاتم نییە و هەر کات حەزم لێی بوو ئەنجامی دەدەم."
ڤیکتۆر ئێستا تەمی 50 ساڵە و نزیکەی 26 ساڵە تاتۆ لەسەر جەستەیەتی. جگە لە تاتۆ، کونکردنی گوێچکە، شێواندنی پێست و گڵێنەی چاو بەشێکن لەو گۆڕانکاریانەی ئەم پیاوە "ئۆرۆگۆوایی"ـە ئەمجامی داوە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved