19/11/2020 07:29 PM

ئەم نیشانانە پێتان دەڵێن هێشتا ئامادەی هاوسەرگیری نین

هاوسەرگیری یەکێک لە گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی هەر مرۆڤێکە. هەڵبژاردنێکی کە ئەگەر لۆژیکێکی تایبەتی نەبێ داهاتووتان دەکەوێتە مەترسییەوە. کەوابوو هەتا دەتوان لەسەر ئەم بابەتە ورد ببنەوە بۆ ئەوە لە دواڕۆژدا پەشیمان داوێنتان نەگرێت. لەدرێژەدا هەندیک نیشانە دەخەینە روو کە پێتان دەڵێن هێشتا ئامادە نین بۆ ئەوەی تەنانەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتان هاوسەرگیری بکەن.

ماوەیەکی کەمە دەزگیرانەکەتان دەناسن
شەش مانگ ماوەیەکی کەمە بۆ ناسینی مرۆڤ. ئەویش مرۆڤێک کە بڕیارە سەرجەم ژیانتی لەگەڵ دابەش بکەیت. ئەگەرچی لەم ماوەیەدا زۆرتان چێژ بە یەکتری بەخشیوە بەڵام ئەوە خۆشەویستی نییە. ئەوە کەف و کوڵێکە کە هەر بەو خێراییەی دروست بووە دەنیشێتەوە. کەوابوو بۆ هاوسەرگیری دەبێ هەندێک سەبرتان هەبێت.

ناتوانن نهێنییە تاریک و ناخۆشەکانتانی پێ بڵێن
هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو هاوسەرگیرییەکە کە لەودا هەر دوو کەسەکە سەرەڕای ئەوەی لە نهێنییە رەشەکانی یەکتری ئاگادارن، هێشتاش یەکترین خۆش دەوێ. ئەگەر لەوە دڵنیا نین کە لایەنی بەرامبەرتان چۆناوچۆن لەم نهێنیانە دەڕوانێ دیارە هێشتا ئامادەی هاوسەرگیری نین.

هەرگیز شەڕ ناکەن

بە هاوڕێکانتان دەڵێن: "ئێمە قەت شەڕ ناکەن!" ئەمە نیشانەیەکی باش نییە و لەوانەیە بەو واتایە بێت کە سەبارەت بە بابەتە ئەستەم و هەستیارەکان، باش لەگەڵ یەک ناکەونە پەیوەندییەوە. بە ئەگەری زۆر یەکێکتان لە ترسی ئەوەی پەیوەندییە نەشێوێت، تووڕەییەکانی خۆی بشارێتەوە.

سەبارەت بە بابەتە گرنگەکان هاوڕا نین

حەز دەکەن لەگەڵ دەزگیرانەکەتان کات تێپەڕ بکەن؛ بەڵام کاتێک زیاتر لای یەک دەبن تێدەگەن کە سەبارەت بە بابەتە گرنگەکان بۆ نموونە خەرج کردن یان پاشەوکەوت کردنی پارە، پەروەردەی مناڵ، کار و چالاکییەکان لەگەڵ یەک هاوڕا نین. کەوابوو ئەگەر بیروڕاتان مەودایەکی زۆری لەگەڵ یەک هەبوو، بزانن کە جارێ کاتی ئەوە نەهاتووە هاوسەرگیری بکەن.

 

سەرچاوە: marriage

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved