ماسکی هەنار بۆ گەنجکردنەوەی پێست و لابردنی وشکیی پێست زۆر کاریگەرە. تایبەتمەندیی هەندێک لە میوەکان لە بایەخی خۆراکبوونەکەیدا کورت نابێتەوە. بۆ نموونە هەنار بایەخ و کارکردی خۆی بۆ روونکردنەوە پێست سەلماندووە. هەنار باشترین هاوڕێیه بۆ پێست. تایبەتمەندیی دەنکی هەنار خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی سەرسوڕهێنەرە. شاژنە "کلۆئۆپاترا" ئەم دەنکانەی بە مەبەستی رەنگ کردن و دروەشانەوەی قژ لەگەڵ خەنە تێکەڵ دەکرد. لەئێستادا گوڵی هەنار بۆ بەرهەمهێنانی مادە جوانکارییەکان بەکار دێت. خواردنی دەنکی هەنار یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانە بۆ گەنجکردنەوەی پێست. دەنکی هەنار بریتییە لە ئەنتیئۆکیسدەنت. ئەم مادەیە رۆڵێکی بەرچاوی لە بەرگیری لە پیربوونی پێستدا هەیە. هەنار سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پۆتاسیۆم و ڤیتامین. گوڵی هەنار دەتوانێ بەرگیری لە وشکبوونی پێست بکات. سیستمی سووڕی خوێن بەهێز دەکات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ نۆژەنکردنەوەی خانەکان.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure