19/11/2020 07:32 PM

جێنیفێر لۆپێز: 2020 فێری کردم کگرنگترین بابەتی ژیان چییە

"جێنیفێر لۆپێز لە لێداوانێکدا کە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی کەناڵی ئەمریکیی E!ـدا ئەنجامی دا گوتی: "خوایە گیان! 2020 زۆر ناخۆش بوو، وایە؟ مەبەستم ئەوەیە کە تا بەر لە 2020 تەواوی بیر و هۆشمان وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و کاندید بوون بۆ ئەم خەڵاتە بوو، بەوەوە سەرقاڵ بووین کە ئەلبۆمی کێ لە هەمووان پڕفرۆشترە یان نمایشی یەکەمی فیلمی کێ لەهەمووان پێشوازی زیاتری لێدەکرێت و شتی لەم چەشنە. بەڵام 2020 هەموومانی کرد بە یەک. پێی نیشان داین کە چ شتێک گرنگە و چ شتێک نا. خۆمی دڵنیا کردەوە کە مرۆڤەکان لە هەموو شتێک گرنگترن."
ئەم رێورەسمە چەند سوپرایزی بۆ لۆپێز هەبوو. "نیکۆڵ کیدمان"، "رێنی زلۆگر" و مناڵەکانی لەو کەسانە بوون کە  بەشێوەی ئۆنلاین لەم بۆنەیەدا بەشداریان کرد و رێز و سپاسی خۆیان بەنیسبەت ئەم گۆرانیبێژە سەرکەوتووەوە دەربڕی.
لۆپێز لە دریژەی قسەکانیدا گوتی: "یارمەتی یەکتری، خۆشەویستی بۆ یەکتری، مێهرەبانی بۆ یەکتر. گرنگیی ئەم پەیوەندە، ئەم پەیوەندییە مرۆییە و من تێگەیشتم کە ئەوە هەمان شتە کە لە هەموو کارەکانمدا بەشوێنیەوەم. ئەوەی کە مرۆڤەکان لەگەڵ مرۆڤەکان پەیوەندی بگرم. لێیان تێبگەم. ئەو بڕوا و ئیمانەی بە منتان هەیە من هان دەدا کە درێژە بە کارەکەم بدەم و هەندێک جار کە ماندوو دەبم یان هەرەس دێنم، وەکوو ئەو شتەی ئەمساڵ هەموومان ئەزموونمان کرد، ئەم بنەماڵەیە، هاوڕێیان، مناڵەکان و لاینگرانم، بەڵێ ئێوە دۆستانمن کە ورە بە من دەبەخشن و بۆخۆم بە تەنها ناتوانم هەستمەوە."
ئەو لەم بارەوە گوتی: "وەکوو کەسێکی خەڵکی ئەمریکای باشوور و ژنێک، هەندێک جار ناچار دەبین دوو بەرابەر کار بکەین بۆ ئەوەی هەلێکمان بۆ بڕەخسێت. هەندێک جار بەرزەفڕییەکانم کەسانی دەوروبەرمی تووڕە دەکرد. پێیان دەگوتم تۆ سەماکەرێکی و ناتوانی ببیت بە ئەکتەر. هەرچی ئەوان زیاترین بە من دەگوت کە ناتوانم زیاتر تێدەگەیشتم کە دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدەم.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved