20/11/2020 08:50 PM

راوچیيەكانی ماسی له سەنیگال توشی نەخۆشيیەكی دەگمەن بوون

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتی سەنیگال بڵاویانكردووەتەوە كه ژمارەیەك لە راوچیيەكانی ماسی توشی نەخۆشیيەكی دەگمەنی پێست بوون.

ئاژانسە جیهانيیەكانی هەواڵ بڵاویان كردووەتەوە: لە دەریای ئازادی نێوان هەردوو شاری ریوفیسك و مبور لە نزیك پایتەختی وڵاتی سەنگیال لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە، 100 راوچی ماسی توشی نەخۆشیيەكی دەگمەنی پێست بوون، كە پێشتر نموونەی نەبووە. 

روونیشكراوەتەوە: ئەو 100 راوچيیە لە یاریگایەكی ناوچەی ریوفیسك خراونەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستيیەوە.

هاوكات ئاماژە بەوەش دراوە: بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كە لەناویاندا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بوونی هەبووە، كۆبوونەوەیەكی بەپەلەو نائاسایی بۆ تاووتوێكردنی ئەو رووداوە ئەنجامدراوە.

بەپێی زانیاريیەكان، راوچیەكان توشی سوربوونەوەو سوتاوی پێست هاتوون بە شێویەكی مەترسیدار.

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved