21/11/2020 07:28 PM

پۆتن هاوکات تووشی پارکینسۆن و شێرپەنجە بووە

بە گوتەی کارناسێکی سیاسی، ڤیلادیمیر پۆتنی سەرۆکی روسیا تووشی دوو نەخۆشیی پارکینسۆن و شێرپەنجە بووە. سەرەتاکانی ئەم مانگە بوو کە پرۆفیسۆر "ڤالێری سۆلۆوی"، توێژەر و مێژوونووسی روسی گوتی سەرۆکی روسیا تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار(پارکینسۆن) بووە. سەرەڕای رەد کردنەوەکانی کۆشکی کرێملین پاش ئەم قسانە، ئێسیا سۆلۆوی دەڵێ پۆتنی تەمەن 68 ساڵ تووشی شێرپەنجەش بووە و لە مانگی فێبرییەدا عەمەلیاتی بۆ کراوە. سەرۆکی پێشووی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان لە دامەزراوەی پەیوەندییە ناودەوڵەتییەکان لە مۆسکۆ باس لەوە دەکات کە سەرچاوەکانی ئەو لە کۆشکی کرێملین ئەم زانیاریانەیان پێداوە.
ئەم توێژەرە هەروەها گوتوویەتی کە ڤیلادیمیر پۆتن لە سەرەتای ساڵی نوێدا دەست لەکار دەکێشێتەوە. بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی "سان بەریتانیا"، سۆلۆوی سەبارەت بە ئیدعای تووشبوونی پۆتن بە پارکینسۆن و شێرپەنجە گوتوویەتی: "ئەگەر کەسێک حەزی لەوەیە بە وردی سەبارەت بە نەخۆشییەکەی پۆتن زانیاری دەست کەوێت، من پزیشک نیم و لەباری ئەخلاقییەوە رێگەم نییە ئەم کێشانە بدرکێنم. نەخۆشیی دووەم زۆر زۆر مەترسیدارترە لە نەخۆشیی یەکەم چونکە پارکینسۆن هەڕەشە نییە لەسەر دۆخی فیزیکی بەڵکوو تەنها بەشداری لە بۆنە گشتییەکان سنووردار دەکاتەوە. بەڵام نەخۆشییەکی مەرهگێنەریش لەئارادایە."
پرۆفیسۆر گوتوویەتی "کاترینا تیخوونوئا"ـی کچی ڤیلادیمیر پۆتن، یەکێک لە بژاردەکانە بۆ جێگرەوەی ئەو. تیخوونووئا کە تەمەنی 34 ساڵە و پێشتر سەماکەر بووە، سەرۆکایەتی کۆمپانییەکی گەورەی لەئەستۆیە کە لەبواری ژیری دەسکرددا چالاکی دەکات.
سۆلۆوی هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا گوتی "ئالینا کابائۆئا"ـی خۆشەویستی پۆتن لەگەڵ کچەکانی پۆتن، ماریا و  تیخوونۆئا داوایان لە سەرۆک کردووە بەهۆی دۆزی جەستەییەوە واز لە پۆستەکەی بهێنێت. پۆتن لە 2000ـەوە بووەتە بەهێزترین کەسایەتیی سیاسیی روسیا و لەو کاتەوە دەسەڵاتی بەدەستەوە بووە. ئەو وێنانەی لە قاچە لەرزۆکەکانی پۆتن کاتێک خۆی لە کورسییەکە توند کردووە، هەندێک دەنگۆیان سەبارەت بە تەندروستی ئەم سەرۆک‌کۆمارە ناوەتەوە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved