ئێشی پشت کێشەیەکی تەندروستییە کە هەمووان لە ماوەی ژیاندا رووبەڕووی دەبنەوە. هەر لە ئێشی پشت پاش هەڵامەت و هەتا ئەو کێشانەی لەکاتی کار و چالاکی جەستەییدا روو دەدات. بۆ تەندروستیی پشت و بەرگیری لە ئێشی ئەم ئەندامە گرنگە سەرنجی ئەم خاڵانەی خوارەوە بدەن. سیستمی خۆراک: سیستمی خۆراکێک کە کالیسیۆم و ڤیتامین D تێدابێت بۆ چارەسەریی ئێشی پشت و تەندروستیی ئێسکەکان زۆر گرنگە. سیستمی خۆراکی گونجاو بۆ کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەش زۆر یارمەتیدەرە. وەرزش بکەن: وەرزشکردنی رێکوپێک و سووک(ئەو وەرزشانەی زەخت ناخاتە سەر پشت) دەتوانێ هێز و تەحەمولی ئێوە بەرز بکاتەوە و کارکردی ماسولکەکان باشتر دەکات. پیاسەکردن، مەلە و پاسکیلسواری چەند وەرزشی باشن بۆ ئەم مەبەستە. کێشی جەستە: ئەو زەختەی بەهۆی قەڵەوییەوە دەکەوێتە سەر پشت دەبێتە هۆی ئێشی پشت. ئەگەر قەڵەون، کزبوون دەتوانێ زۆرتان یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بەرگیری لەم کێشەیە بکەن. وازهێنان لە جگەرەکێشان: بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن بەنیسبەت ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن کەمتر تووشی ئێشی پشت دەبن.
سەرچاوە: medicalnewstoday
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure